تبليغاتX
دیار و نادیار - نامه ی کامرانی قازی بو حه سه ن شه ره فی - در تیشک تی وی چه می گذرد (نقد4)
درباره ما
«کۆمه‌ڵه‌ی مافی مروڤی دیار»، به مه به ستی پشتیوانی دارایی و روحی و هه روه ها مافه کانی مروڤ له قوربانیانی ره‌شه‌کوژی و نه‌بوونی ته‌ناهی له ناو‏چه کوردنشینه‌کانی وڵات پێک هاتووه. هه موو بنه‌ماڵه یه‌کی قوربانیان له دوای پێوندی له گه‌ڵ ئێمه و پڕ کردنه‌وه‌ی فورمی ئه‌ندامه‌تی ده‌که‌ونه ژێر داکوکی دارایی و روحی کۆمه‌ڵه که‌مان.
به‌سوپاس له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان که ئێمه‌ی له‌ دابین کردنی بابه‌ت و نێوه‌رۆکی سایت یاری ده‌که‌ن و پێزانین له نووسه‌ران: قوربانی تێرور، روژهه‌ڵات تایمز، تاوانه‌کان، سارا بازیچ، قه‌ند‏چی، هوشمه‌ند و هه‌موو ئازیزانی دیکه‌ش.
ناوه‌ندی زانیاری کۆمه‌ڵه‌ی دیار.
پیوندها
لوگوی شما




لینک ها
عکس روز
سخن روز
امکانات

لوگوی ما ! تماس لینک به ما ! áíä˜ RSS

آمار بازدید :
کاربرآنلاین :

نامه ی کامرانی قازی بو حه سه ن شه ره فی - در تیشک تی وی چه می گذرد (نقد4)
 

خوینه رانی هیژا

پاش بلاو کرانی بابه تیک له ژیر ناوی (در تیشک تی وی چه می گذرد) ، براده ریک ده قی کوردی ئه و نامه یه ی بو ره وانه کردووین و ده لی نامه که له  لایه ن کامرانی قازی بو حه سه نی شه ره فی ئه ندامی ده فته ری سیاسی حدکا نووسراوه. فه رموون ئه وه ش ده قی نامه که :

 

نامیلکه‌یه‌کی ناوخۆیی

 

به‌رێز کاک حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی پێشه‌کی سلاو و رێزی خۆم ئاراسته‌ی جه‌نابت ده‌که‌م و هیوادارم که‌ به‌م گازه‌ندانه‌‌ کاتی جه‌نابت نه‌گرم.

له‌ من روونه‌ که‌ به‌ هۆی دوور بونتان ‌ ئاگاداری زۆر شت و رووداوی رۆژانه‌ نین و ئه‌گه‌ریش ئاگادار بن یان به ‌پێچه‌وانه‌ باس ده‌کرێن یان به‌ هێندێک تێبینی به‌ ‌  مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تاکییه‌کان ته‌حریف ده‌کرێن هه‌ربۆیه‌ش به‌  ئه‌رکی خۆم ده‌زانم که‌ تا ئه‌و جێگه‌ی لێ ئاگادارم ته‌سویرێک له‌ تیشک و ره‌وتی روداو و چۆنێتی کاره‌کان، که‌سایه‌تییه‌کان و وه‌زعیه‌تی ئێستای تیشکتان بۆ شی بکه‌مه‌وه‌‌ و هیوادارم به‌که‌ڵکتان بێت و سودی لێ وه‌رگرن.

‌له‌ لایه‌کی تر ئێوه‌ مه‌سئولییه‌تی یه‌که‌متان له‌ مه‌ر تیشک و به‌رنامه‌کانی دا هه‌یه و  ئه‌رکێکی قورسی مێژووییتان که‌وتۆته‌ سه‌رشان و ئاره‌زووی هه‌مولایه‌که‌ که‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ ئه‌م قۆناغه‌ش ببرن شانازێکی تریش بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان تۆمار بکه‌ن

 

هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌ به‌رێ کێن ؟؟؟

1- کاک سه‌دیق بابایی:  جه‌نابتان باشتر له‌ من ئاگاداری کارنامه‌ی حیزبی بوونی ناوبراون، دوای کۆنگره‌ی 8 ماوه‌یه‌ک له‌ دۆلی بوه‌ و دواتر که‌ هاتۆته‌ هه‌نده‌ران بۆته‌ ئه‌ندامی باوه‌ر پێ کراوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هاوکاری باشی ئه‌م رێکخراوه‌ی کردوه‌، پله‌ی بواری ئه‌خلاقیی‌ تا بله‌ی نزمه‌،‌ حه‌زی له‌ فه‌رمان و ده‌ستوردان و ده‌رکردنه،  مرۆڤێکی ویشک و بێ جیکلدانه‌ و رق ئه‌ستوور و تۆله‌ ئه‌ستێنه که‌ ته‌حه‌مولی هیچ چه‌شنه‌ بیرێکی جیاوازی نییه‌‌.

کاک سه‌دیق به‌م ره‌فتارانه‌ی توانیوێتی ره‌وتی کاره‌کان بگرێته‌ ده‌ست و هیچ که‌س له‌ ئه‌ندامانی تری به‌رێوه‌ به‌ری تیشک، نه‌وێرن که‌ دژی ئه‌مر و فه‌رمانه‌کانی بوه‌ستن به‌لام هاوکاتیش بۆته‌ هۆی ئه‌مه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ێوه‌به‌ری به‌ پال به‌ستن به‌ کاک سه‌دیق ویسته‌کانی خۆیان بێنه‌ دی و له‌ راستیدا خه‌تاکانی خۆشیان بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی ناوبراو.

2- سیروان ره‌حیم: کوردی عێراقی، خه‌لکی که‌رکوک، دانیشتووی ئالمانه‌ و پێشتر له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی هونه‌رمه‌ندان ده‌گه‌ل کاک سمایلی ماملێ دیومه‌، تا راده‌یه‌ک هه‌ستی شاعیری تێدا به‌دی ده‌کرێ، بۆخۆی ده‌لێ ده‌رهێنه‌ری کاری تلێڤێزیۆنیم به‌لام له‌ راستیدا ئه‌وه‌ی که‌ له‌ تیشک کردویه‌تی وه‌ک ( فێستیوالی کا‌ن) جگه‌ له‌ خه‌رجێکی زۆر هیچ بایه‌خێکی سینه‌مایی یان ته‌نانه‌ت هونه‌ریشی تێدا به‌دی ناکرێ، ئێستا پرۆژه‌یه‌کی تری هه‌یه‌ به‌ ناوی نیشاندانی کولتوری قاوه‌ خواردنه‌وه‌ له‌ ئوروپا...  به‌ ته‌مایه‌ به‌م جۆره‌ کوردی رۆژهه‌لات فێری قاوه‌ خواردنه‌وه‌ بکات...

 کاک سیروان پێ خۆشه‌ خۆی وه‌ک ئیسانێکی مۆدێرن و پێشکه‌وتوو نیشان بدات به‌لام له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ مرۆڤێکی سوونه‌تی و تا راده‌یه‌ک ئیسلامیه‌، به‌‌ فه‌رمانی ناوبراو زۆربه‌ی ئه‌م فیلم و کلیپانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن گۆرانی بێژانه‌وه بۆ تیشک ناردراون به‌ هۆی بوونی ژن یان کچێکی جوان نابێ بلاو بکرێته‌وه‌.

 کاک سیروان دوای کاک سه‌دیق ده‌ستی زۆر ده‌روا و زۆربه‌ی کیشه‌ و شه‌ره‌کانی خۆی به‌ کاک سه‌دیق ده‌کا و بۆخۆی له‌ په‌ناوه‌ چاولێکه‌ره‌، له کۆتایی‌ زۆربه‌ی وتووێژه‌کاندا ناوی ده‌نوسرێت به‌لام له‌ راستیدا هیچ ئه‌رکێکی تکنیکی به‌ ئه‌ستۆوه‌ نییه‌، کۆمه‌لێک ناسیاو و ئاشنای خۆی له‌ تیشک دامه‌زراندوه‌ و بۆخۆشی قه‌راردادی یه‌ک ساله‌ی ده‌گه‌ل تیشک ئیمزا کردوه‌. ‌

 

 

 

3- کاک عه‌لی خزری: خه‌لکی مه‌هاباده‌ و ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ ده‌نگ و ره‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران کاری کردوه‌، به‌ قسه‌ی خۆی وه‌ک وه‌رگێری ئه‌خبار و به‌رنامه‌کانی مێدیاکانی برون مه‌رزی کاری کردوه‌ واته‌( هه‌وال و ته‌فسیره‌کانی زیدی ئینقلاب)ی وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی و توحویلی به‌راده‌رانی داوه‌.

 که‌ هاتۆته‌ فینله‌ند کتێبێکی له‌ فینله‌ندی کردۆته‌ کوردی، ئێستاش خه‌ریکی کۆ کردنه‌وه‌ی جنێوه‌کانی کوردیه‌.

 زاهیرێکی فه‌قیر و ئارامی هه‌یه‌ به‌لام ‌ له‌بنه‌وه‌ دڕ، چاپلوس و دوو روو، هیچ بنه‌مایه‌کی سیاسیی نییه، شاره‌زایی ته‌واوی هه‌یه‌ له‌ قسه‌ هه‌ل به‌ستن و تێک دانی نێوان که‌سه‌کان، موتیع و ده‌ست به‌ سینه‌ی سه‌دیق باباییه‌ و له‌ ئه‌مری ئه‌و ده‌رناچێ. خواهه‌لناگرێ ده‌نگێکی باشی پێوه‌یه‌ بۆ شێعر و دیکلمه‌ کردن به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر غه‌مگین بێت.‌

 

4- کاک سامان عه‌لی: کوردی عێراق، له‌ ئیتالیا رشته‌ی موزیکی خوێندوه‌ و دانیشتووی ولاتی هوله‌نده،‌ به‌ قسه‌ی خۆی ئه‌ندازیاری رشته‌ی میعماریشه‌، دۆستیی نیزیکی کاک سیروانه‌ و له‌ قسه‌کانی ده‌ر ناچێ،  ماوه‌ی 8 سالان بۆ رۆژ تیڤی کاری کردوه و شاره‌زایی‌ له‌ به‌شی خۆیدا هه‌یه، ‌ کاری تیکنیکی باش ده‌زانێ و  له‌ زۆر بواره‌وه‌ ده‌گه‌ل باقی تری ده‌سته‌ی به‌ره‌ێوه‌ به‌ری به‌راوه‌رد ناکرێ و که‌مێک خاوه‌ن رای خۆیه‌تی مرۆڤێکی بێ ده‌نگ و موحته‌ره‌مه.

 

5- ره‌حیم ره‌شیدی: بێ گومان بۆخۆتان باشتری ده‌ی‌ناسن و له‌ ده‌ورانی جه‌نابتدا بوو که‌ له‌ رادیۆ ده‌ر کرا،  ده‌گێرنه‌وه‌ کاتێک که‌ له تورکیه‌ بوه‌،  بۆته‌ ئه‌ندامی کۆمۆنیستی کرێکاری و هه‌ر به‌ شایدی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌و کات ده‌گه‌لی بوون و به‌ خۆشێوه‌ ئێستا زیندون زۆر جار گالته‌ی به‌ حیزبی دیمۆکرات هاتوه و مه‌جلیسی کۆمۆنیسته‌کانی رازاندۆته‌وه‌‌،  که‌ گه‌یشتۆته‌ سۆئێد چوون که‌س نه‌یده‌ناسی که‌لکی له‌م دووبه‌ره‌کییه‌ وه‌رگرتوه‌ ورده‌ ورده‌ خۆی پێ گه‌یاند، ره‌حیم به‌ درێژایی ژیانی خۆی سه‌لماندویه‌تی که‌ لایه‌نگری هێزه‌ و به‌ قه‌ولی کوردان نان به‌ نرخی رۆژ ده‌خوا.

 به‌ش به‌ حالی خۆم هیچ مرۆڤێکم سپله‌ تر و هه‌ل په‌رست تر له‌و که‌سه‌م‌ نه‌دیوه‌، شانۆگه‌رێکی باشه‌ و ده‌توانێ بگڕی،  بێ ئه‌وه‌ له‌ راستیدا غه‌مگین بێت.  له‌ پێناو مه‌نافع و ویسته‌کانی ده‌ست بۆ هه‌موو کارێک ده‌با و شه‌رم و حه‌یا و مۆقعیه‌تیی زه‌مانی له‌به‌ر چاو نییه‌، ‌له‌ زۆربه‌ی قسه‌کانیدا وشه‌کانی دوکتور قاسملو به‌کار دێنێ که‌ بتوانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری پێ کپ بکا و ویسته‌که‌ی خۆی بگونجێنێ.

 پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری تیشک تیڤی شانۆیه‌کی زۆری گێرا،  به‌ ده‌یان جار خۆی نه‌خۆش کرد و سه‌کته‌ی مه‌سله‌حه‌تی‌ لێ درا، زیز ده‌بوو و مانی ده‌گرت،  مرۆڤێکی حه‌سود و به‌رچاو ته‌نگه‌ و پێوایه‌ سه‌رکه‌وتنی که‌سانی تر ده‌بێته‌ هۆی لێژ بوونی شۆنی ئه‌و،  کاتێک کاک سه‌دیق بۆی ده‌رکه‌وت که‌ ره‌حیم خاون هیچ چه‌شنه‌ که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆ  نییه‌ کردی به‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ به‌ری تاکوو که‌لکی خۆی لێ وه‌رگرێ و وه‌ک ئامراز به‌کاری بێنێ.

 له‌ راستیش دا هه‌لبژاردنێکی باشی کرد، چون که‌س تۆزی ره‌حیم ناشکێنی بۆ نۆکه‌ری و ماستاو  کردن له‌ به‌رامبه‌ر کاک سه‌دیقدا.

 ره‌حیم ره‌شیدی به‌ مه‌به‌ستی ماستاو کردن و به‌ نوسینی یه‌ک دوو مه‌قاله( که‌ له‌ راستیدا به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی شه‌رایه‌تی زه‌مانی نوسینی ئه‌م شتانه‌ به‌ زه‌ره‌ری حیزب ته‌واو بوون)، ئه‌ویش له‌ بوارێکدا که‌ چوکترین باوه‌ری پێ نییه‌ و به‌  ناردنی سه‌دان ئیمه‌یلی بێ ناوه‌رۆک خۆی وا له‌ کاک مسته‌فا نیزیک کردۆته‌وه‌ که‌ ره‌نگه‌ ئێستا کاک مسته‌فا پێوا بێت ره‌حیم ره‌شیدی که‌سایه‌تییه‌ و موره‌یه‌کی گرینگه‌‌،  که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ راست بێت به‌راستی جێ داخ و سه‌رسوورمانه‌.

ئه‌م خوو و خه‌ده‌انه‌ی باسم کردن‌‌ وای له‌ ره‌حیم کردوه‌  که‌  ئێستا بۆته‌ مایه‌ی گالته‌ و قومار پێ کردنی پرسنێلی تیشک و هه‌ر رۆژه‌ ناو و ناتۆره‌یه‌کی نوێ له‌سه‌ر داده‌نێن،  بۆ هه‌موان ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ مرۆڤێکی بێ نرخ و به‌تاله‌، ته‌نانه‌ت هاوکاره‌کانی خۆشی له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ به‌ری گالته‌ی پێ ده‌که‌ن.

ره‌حیم ئه‌گه‌ر چی هه‌ر وه‌ک باسم کرد خاوه‌ن ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ نییه‌ که‌ ئێستا له‌ تیشک پێ براوه،‌ و رۆژ نییه‌ به‌ ناوی رۆژنامه‌نووس، هونه‌رمه‌ند، هه‌والنێر، سیاسه‌ت مه‌دار، روناکبیر، لێکۆلێنه‌ر، مێژووناس، ئه‌ندازیار و ده‌یان ناو و  نازناوی ناره‌وای تری تیشک که‌ به‌ ناحه‌ق به‌ ناوبراوی به‌خشییوه‌،  هه‌موو رۆژێ له‌ سه‌ر شاشه‌ی تیشک ده‌ر ده‌که‌وێ،  به‌لام له‌ یه‌ک شتدا باشه‌ ئه‌ویش حه‌رافییه‌،  یانی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ر شتێکی که‌ ته‌نانه‌ت زانیاریشی نه‌بێ بدوێ و قسه‌ی له‌ سه‌ر بکات. که‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ش له‌ هێندێک شوێن باش نییه‌.

 

ئه‌م روداوانه‌ی که‌ له‌ تیشکدا،  تیشکی خرا سه‌ر:

1- لابردنی تلێفونه‌کان:

 تیشک تێڤی سه‌رباقی هه‌موو که‌م و کورێکانی به‌راستی ده‌ست پێکێکی باش و به‌هێزی هه‌بوو،  ئه‌میش له‌ سایه‌ی ئه‌مه‌ بوو که‌ خه‌لکی کوردستان به‌ کرانه‌وه‌ی ئه‌م کاناله‌ به‌راستی خۆشحال بوون.  راده‌ی یه‌کجار زۆری ته‌لێفونه‌کان راستییه‌کن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌، ئه‌من بۆخۆم شایدی ئه‌وه‌م که‌ رۆژانه‌ به‌ هه‌زاران ته‌لێفون له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ ئێمه‌  ده‌کرا و پرسێنێلی تیشک له‌به‌ر ولام دانه‌وه‌ی ته‌لێفونه‌کان ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی سیگار کێشانیشیان نه‌بوو.

  هه‌موو رۆژێ کارمه‌نده‌کان به‌ نوره‌ له کاتژمێر 9‌ به‌یانی تا 12 شه‌و به‌س خه‌ریکی ولام دانه‌وه‌ و زه‌بتی په‌یامه‌کان بوون، پێشوازییه‌ک که‌ ته‌نانه‌ت بۆخۆشمان چاوه‌روانیمان نه‌ده‌کرد...

 به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌س نه‌یزانی به‌ چ هۆیه‌ک ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ به‌ری سیستمی ته‌لیفونه‌کانی وا تێکه‌ل و خرا کرد که‌ ته‌نانه‌ت زه‌نگیشی نه‌ده‌خوارد،  ئێستاشی ده‌گه‌ل بێت که‌س ده‌نگی زه‌نگی ته‌لێفونه‌کانی نه‌بیسته‌وه‌...

 لابردنی ئه‌م ته‌لێفونانه‌ له‌ زۆر بواردا هه‌له‌ بوو:

 یه‌که‌م ئه‌وه‌ که‌ چی تر خه‌لک گۆی له‌ ده‌نگی خۆی نه‌ده‌بوو و نه‌یده‌توانی به‌م جۆره‌ی که‌ پێویسته‌ ویست و ئاواته‌ دیرینه‌کانی به‌ زمانێکی خۆش و شیرن ده‌گه‌ل کانالێکی جێ متمانه‌( زۆر که‌س له‌ ناو خۆی ولات ناوی ته‌شکیلاتی یان ره‌مزی خۆیان ده‌کوت) بێنێته‌ به‌ر باس و گفتگۆ.

 له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ پێوه‌ندییه‌کانی نێوان خه‌لک و تیشکی به‌ تایبه‌ت ئه‌م پێوه‌ندییانه‌ی له‌ ناوخۆی وڵات ده‌گیرا تێک درا و به‌ ساز کردنی ئه‌م فاسیله‌یه‌ له‌ لایه‌ن تیشکه‌وه‌ جه‌ماوه‌رێکی زۆر لێ دلسارد بونه‌وه‌‌ و چی تر ئه‌م کاناله‌یان به‌ هی خۆیان نه‌زانی.

 ئه‌م دلسارد کردنه‌وه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ خه‌لک ئیمکانی هه‌لبژاردنی یه‌کجار زۆره‌ و به‌ ده‌یان کانالی کوردی و فارسی و هتد هه‌یه‌ که‌ ئه‌وان ده‌توانن سه‌یری بکه‌ن، رێبه‌رایه‌تی تیشک تیڤی ئه‌گه‌ر دلسۆز بایه‌ ده‌بوایه‌ کارێکی وای کردبا هه‌ر نه‌بێ ئه‌م خه‌لکه‌ی بۆخۆی رابگرێ و وه‌لام ده‌ری ویسته‌کانییان بایه‌ که‌ دیتمان راست به‌پێچه‌وانه‌ هه‌نگاوی نایه‌وه‌ و به‌ ئانقه‌ست وای لێ کردن به‌ داگرتنی یه‌ک دوگمه‌ کاناله‌که‌ی بگۆرن....

له‌ لایه‌کی تر ئه‌م هه‌سته‌ جوانه‌ی خه‌لک هه‌موو ماندو‌یی و سه‌ختی کاری رۆژانه‌ی له‌بیر ده‌بردینه‌وه‌ و کاتێک ده‌مان بیست ئه‌و خه‌لکه‌ چه‌نده‌ تامه‌زرۆ و به‌ دلی پاکه‌وه‌ سۆپاسیان ده‌کردین و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خواستین هه‌موو کارمه‌نده‌کان گیانی تازه‌یان ده‌گرت و زیاتر به‌ کاره‌کانیان هومێد وار ده‌بوون، سه‌د مه‌خابن،‌ که‌سانێک له‌ به‌رێوه‌به‌ری تیشکن که‌ چاوی دیتنی ئه‌م شته‌یان نه‌بوو و له‌ هه‌وه‌لین ده‌رفه‌تدا ئه‌م هه‌له‌ زێریرینییه‌یان له‌ کیس دا.

 به‌ش به‌ حالی خۆم له‌ سه‌ر شناختێک که‌ له‌ سه‌ر ئه‌م به‌رێوه‌به‌ریوه‌ هه‌مه، ‌ ئه‌وان له‌ قه‌ست و به‌ هه‌ده‌فه‌وه‌ ئه‌م کاره‌یان کرد، خه‌سارێک که‌ قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه‌.

 

2-کۆبونه‌وه‌ی یه‌که‌می کاک سه‌دیق بۆ پرسنلی تیشک.

به‌ش به‌ حالی خۆم تاکو ئێستا به‌شداری سه‌دان کۆبونه‌وه‌ی حیزبی و غه‌یره‌ حیزبی بووم،  به‌لام کۆبونه‌وه‌ی وا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ و که‌م بایه‌خم که‌م دیوه، ‌ وه‌ک یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی پرسنیلی تیشک پێم وابو کاک سه‌دیق له‌ سه‌ر گرینگی کاره‌کان به‌ ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌رکی زیاتر و رۆلی مێدیایی بۆمان ده‌دوێ به‌لام به‌ سه‌ر سورمانه‌وه‌ دیتم که‌ باسه‌که‌نی نه‌ته‌نیا بایه‌خی گۆ راگرتنی نه‌بوو به‌لکو له‌ حاستێکی زۆر نزمدا ده‌خولێته‌وه‌ و خۆ دێنێته‌ راده‌ی ئه‌م لاوه‌ بێ ئازمونانه‌ و دمه‌قاله‌یان ده‌گه‌ل ده‌کا.

 کاک سه‌دیق له‌ سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌دا به‌ هه‌ره‌شه‌ و گوره‌شه‌ ده‌ستی پێ کرد و جه‌وێکی وای ساز کرد که‌ ئه‌وانه‌ی پێشنیاریشیان هه‌بوو له‌ ترسی ناوبراو نه‌یان وێرا هیچ بله‌ن، به‌ شاهیدی هه‌موو به‌شدار بوان(25 که‌س) به‌ چه‌ندین جار دووپاتی ئه‌وه‌ی کرده‌وه‌ که‌ تیشک هیچ پێوه‌ندیه‌کی به‌ حیزبی دێمۆکراته‌وه‌ نییه‌ و کاک سیروانیش ئه‌م وته‌یه‌ی کاک سه‌دیقی ته‌ئیێد ده‌کرد و ده‌ی گوت:  ئه‌مه‌ وته‌ی خودی کاک مسته‌فا هیجریه‌...

 له‌و کۆبونه‌وه‌دا ئه‌من دژی قسه‌کانی کاک سه‌دیق هه‌لوێستم گرت و وێرای ره‌خنه‌ گرتن له‌ کاک سه‌دیق که‌ وه‌ک مودیرێکی باش پێویسته‌ پرسنێل ته‌شویق به‌ کاره‌کانیان بکا و گوێ له‌ ره‌خنه‌ و پێشنیاره‌کان بگرێ ته‌کیدم کرد که‌ تیشک تیڤی 100% هی حیزبی دێمۆکراته‌ و بۆ شاردنه‌وه‌ نابێ به‌لام به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ به‌رنامه‌کانی هه‌مووی حیزبی بن.

له‌م رۆژه‌وه‌ به‌و لا،  ئیتر کاک سه‌دیق له‌من که‌وته‌ به‌هانه‌ گرتن...

 

3- کۆبوونه‌وه‌ ده‌گه‌ل به‌رێز کاک مسته‌فا:

به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری له‌ درێژه‌ی جه‌وله‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات سه‌ردانی تیشکیشی کرد و جێ خۆشحالی بوو که‌ توانیمان له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتیدا له‌ زاری خۆی و به‌ حوزوری هیئه‌تی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وه‌ ببیسین که‌ تیشک سه‌ر به‌ حیزبی دیمۆکراته‌( ده‌سته‌ی به‌ره‌ێوه‌به‌ری له‌و کاته‌دا به‌س گوێ راگر بون و به‌ سکوتی خۆیان ته‌ئێدیان کرد)، کاک سه‌دیق که‌ ریاسه‌تی خۆی زۆر پێ گرینگ بوو داوای له‌ کاک مسته‌فا کرد که‌ بلێ: غه‌یری هه‌یئه‌تی مودیره‌ که‌سی تر حه‌قی پێشنیاردانی نییه‌ و بۆخۆی نه‌بێ که‌س ناتوانه‌ ده‌خاله‌ت له‌ کاری تیشک بکا،  به‌لام به‌ خۆشێوه‌ کاک مسته‌فا به‌ له‌حنێکی مۆئه‌ده‌بانه‌ ره‌دی قسه‌کانی ئه‌وی دواوه پرسێنیلی تیشکی وه‌ک پێشمه‌رگه‌ نرخاند و ته‌نانه‌ت پێشنیاری دا که‌ زوو زوو کۆبونه‌وه‌ی گشتی بگرین و به‌ هاوکاری هه‌موو لایه‌ک و گوی گرتن له‌ پێشنیاره‌کان، کاره‌کان به‌رێوه‌ بچی.  هه‌روه‌ها فه‌رموی که‌ پێویسته‌ ‌ ئه‌ندامانی حیزبی له‌ تیشک شانه‌ی خۆیان ساز بکه‌ن و کاره‌کانی حیزبی له‌وێ به‌رێوه‌ به‌رن و پێشنیاری ئه‌وه‌شیدا که‌ به‌ زوترین کات رادیۆی ماهواره‌یی حیزبی بخه‌نه‌ سه‌ر ئادرسی ماهواره‌یی تیشک.

کاک سه‌دیق له‌ ئاکامی ئه‌م کۆبونه‌وه‌ هیچ خۆشحال نه‌بوو و چون له‌ لایه‌ک به‌ شاهیدی هه‌موو پرسنێل وه‌درۆ که‌ته‌وه‌ که‌ ده‌ی گوت تیشک فری به‌ حیزبی دێمۆکرات نییه‌،  له‌ لایه‌کی تر پێ گوترابوو که‌ گوێ بۆ را و نه‌زه‌ری پرسنێل شل بکا و شتیان لێ وه‌رگرێ.

 کاک سه‌دیق له‌و کاته‌وه‌ له‌ دوای ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌را که‌ دیسان حاکمیه‌تی خۆی بسه‌لمێنێ و ره‌دی وته‌کانی کاک مسته‌فا بکا...

 

 

4-چۆن پێشیان به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی د. قاسملو گرت...

له‌ یه‌که‌م سات که‌ هاتم بۆ تیشک هه‌ستم به‌ ئالۆزی و شپرزه‌یی وه‌زعه‌که‌ کرد و ده‌مزانی که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ برواته‌ پێش بۆ سالرۆژی شه‌هید بوونی د.قاسملو یان هیچمان نابێ بۆ بلاو کردنه‌وه‌،  یان شتێکی که‌م بایه‌خ ده‌بێ.

 هه‌ر بۆیه‌ش له‌ زوترین کاتدا داوای ئه‌م پرۆژه‌یه‌م کرد تاکو له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ مانگدا به‌ شێنه‌یی شتێکی پوخت و رێک و پێک ته‌حویل بده‌م.

دیاره‌ زیاتر له‌‌ 3 هه‌فته‌ی پێ چوو تا ئاخری ولامی موسبه‌ت یان به‌لێم لێ وه‌ر گرتن و وه‌دوای کاره‌کانی که‌وتم.  له‌ ماوه‌دا کاک سه‌دیق بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له‌ تیشک دوور که‌وته‌وه‌،  هێندێک ده‌له‌ن زیز ببو، ئه‌و کات من به‌ سه‌ر بلاو بونه‌وه‌ی تلێفونه‌کان، و گشت به‌رنامه‌کانی که‌ له‌ تیشک بلاو ده‌بونه‌وه‌ راده‌گه‌یشتم که‌ به‌ خۆشیه‌وه‌ هه‌م متنه‌وع بوو هه‌میش یه‌ک هه‌له‌ی سیاسیش له‌و ماوه‌یه‌ رووی نه‌دا، دواتر که‌ کاک سه‌دیق هاته‌وه‌، منیش خه‌ریکی کاری مۆنتاژ بووم و سرودێکی ئه‌ی ره‌قیب که‌ سه‌دان جار له‌م سروده‌ی که‌ ئێستا نیشان ده‌درێ باشتر و پڕ ناوه‌رۆکتر بوو ساز کرد به‌لام به‌داخه‌وه‌ هه‌رگیز له‌ تیشک نیشان نه‌درا( ئه‌ویش داستانی خۆی هه‌یه‌).

 

له‌ سه‌ر ساز کردنی پرۆژه‌ی ژیان نامه‌ی کاک دوکتور کۆمه‌لێک نه‌فه‌ری باش له‌ ده‌ره‌وه‌ی تیشک به‌ ناردنی وێنه‌،  زانیاری و به‌لگه‌ی جۆراوجۆر هاوکاریان کردم.  به‌ تایبه‌ت سپاسی ده‌فته‌ری پاریس به‌رێزان: کاک عه‌لی پوور ئامان و کاک خوسره‌وی عه‌بدولاهی ده‌که‌م که‌ توانیم له‌ فیلمه‌کانی ئه‌وان که‌لکی زۆر وه‌رگرم،  هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 150 وێنه‌ی زۆر به‌ نرخ له‌ کاتی مندالیوه‌ تا ساتی شه‌هید بوونی کاک دوکتوریان له‌ ئیختیار نام  که‌ تاکو ئێستا له‌ هیچ کۆ بلاو نه‌بونه‌ته‌وه،  هه‌ر له‌ ڕێگای ده‌فته‌ری پاریسه‌وه‌ وه‌ختم بۆ وه‌رگیرا تاکو چه‌ندین وتووێژی به‌ نرخ  ده‌گه‌ل به‌رێز: مادام میتێران، ژان برتیلینۆ (رۆژنامه‌نوسی فه‌رانسه‌وی و دۆستی دیرینی د.قاسملو)‌،  خوشکه‌ نه‌سرین یان هێلێن قاسملو، کوریس کۆچێرا  و هه‌روه‌ها به‌ هاوکاری هیوا به‌هرامی، که‌ له‌ شوێنی تیرۆر له‌ ئوتریش فیلمی بۆ هه‌لگرتبووم،  هه‌روه‌ها ده‌گه‌ل پیتر بیلز له‌ سه‌ر چۆنێتی شه‌هید بوونی د. قاسملو فیلمێکی بۆ ناردبووم.

جگه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌مانه‌ زۆربه‌ی وتووێژه‌کانی کاک دوکتور ده‌گه‌ل رۆژنامه‌نوسه‌کانی ده‌روه‌، وێرای ده‌نگ دانه‌وه‌ی تێرۆری کاک دوکتور له‌ مێدیاکانی ئوروپا هاوکات رۆلی سیاسی ناوبراو له‌ ژوور و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و له‌ کۆتاییش دا مه‌راسمی ناشتنی کاک دوکتور و هتد...

به‌ گشتی فیلمه‌که‌ 40 ده‌قیقه‌ بوو که‌ قه‌رار بوو له‌ دوو به‌شدا له‌ رۆژی شه‌هید بوونیدا بلاو بێته‌وه‌.

به‌داخه‌وه‌ له‌ کاتێکدا که‌ من به‌شی یه‌که‌می فیلمه‌که‌م ته‌حویلی کاک سیروان دابوو و له‌ به‌شی دوهه‌میشدا که‌ خه‌ریکی ورده‌ کاری کاری مۆنتاژ بووم ( به‌س 2 کاتژمێری دیکه‌م پێویست بوو که‌ به‌شی دووهه‌مێش ته‌واو که‌م)، له‌ ده‌فته‌ری هه‌یئه‌تی مودیره‌ تیشک تێڤی بانگیان کردم و ره‌حیم ره‌شیدی به‌ شانازییه‌وه‌ بریاری ئه‌م هه‌یئه‌ته‌ی راگه‌یاند و گوتی: ‌ ئێمه بریارمان داوه‌‌ به‌ هۆی هێندێک تێبینی ئه‌م فیلمانه‌ بلاو ناکه‌ینه‌وه‌...

 ئه‌و کات باوه‌رم نه‌ده‌کرد که‌ له‌ تلیزڤیزیۆنی دوکتور قاسملو و دوای کۆنگره‌ی 13 که‌ هه‌موو به‌ردی د.قاسملویان له‌ سینگی ده‌دا،  پێش به‌ بلاو بونه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ژیان نامه‌ی دوکتور قاسملو بگیردرێ،  شتێک که‌ نه‌ته‌نیا من به‌لکو هه‌موو پرسنێلی تیشک پێیان هه‌له‌ و جێگای سه‌رسورمان بوو ...

من به‌ بیستنی ئه‌و بریاره‌ زۆر توره‌ بووم و کوتم ئێوه‌ بریاری خۆتان داوه‌ جا پرس به‌ من بۆ ده‌که‌ن؟؟؟  هیچ ته‌وزیحێکم بۆ ئێوه‌ نییه و بۆ که‌سانێک که‌ نایان هه‌وێ ببیسن قسه‌ ناکه‌م‌.

 ئیتر هه‌ستام و کۆبونه‌وه‌که‌م به‌ توره‌یی به‌ جێ هێشت...

 

له‌ راستیی دا  ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ بۆ من زۆریش نامۆ نه‌بوو و چاوه‌روانی شتێکی له‌م چه‌شنه‌م لێ ده‌کردن، له‌ ماوه‌ی ساز کردنی ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ زۆریان ته‌گه‌ره‌ هاویشته‌ پێش کاره‌کانم بۆ ئه‌وه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سه‌رنه‌که‌وێ، که‌ جێ خۆیه‌تی  ئاماژه‌ به‌ هێندێک رووداو بکه‌م:

*- به‌ هۆی نه‌دانی که‌ره‌سته‌ ده‌ستم به‌ فیلمه‌کانی ئارشیو رانه‌ده‌گه‌یشت و نه‌مده‌توانی بزانم چیمان هه‌یه‌، ئاخری بۆ دیتنی فیلمه‌کان مه‌جبور بووم که‌ ویدئۆی شه‌خسی کاک سمایلی ماملێ وه‌رگرم.

*- هه‌روه‌ها بۆ زه‌بتی فیلمه‌کان له‌ سه‌ر کاسێتی تایبه‌ت،  3 رۆژان چوم بۆ دوکانی کابرایه‌کی کوردی تورکیه‌ و شه‌و تا به‌یانی له‌ وێ ده‌بووم  چوون کار گه‌یشتبو جێگایه‌ک که‌ ده‌مزانی لێم له‌ به‌هانه‌ن و ده‌بی به‌ ته‌نیا هه‌موو کاره‌کان بکه‌م و پرس کردن به‌ ئه‌وان ده‌بێته‌ هۆی کوشتنی کات.

*- ئه‌من له‌ ماوه‌ی ئه‌و سی مانگه‌دا یه‌ک جاریش پێم رانه‌گه‌یندراوه‌ که‌ له‌ کوردستان وێنه‌ی دوکتور قاسملویان بۆ ده‌وله‌مه‌ند کردنی پرۆژه‌که‌ ناردوه‌(ئه‌وه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ به‌ سه‌دان وێنه‌یان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ناردبوو) و ئێستاشی ده‌گه‌ل بێت ته‌نانه‌ت یه‌ک وێنه‌شیان نه‌دامێ و به‌ ده‌ستم نه‌گه‌یشت و ته‌نانه‌ت ئاگاداریش نه‌کراومه‌ته‌وه‌...

*- ده‌سته‌ی به‌ێوه‌ به‌ری له‌ منیان قه‌ده‌غه‌ کردبوو  که‌ وتووێژ ده‌گه‌ل نه‌سرین خانم خێزانی کاک دوکتور بکه‌م، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ به‌هانه‌ی راگرتنی پرۆژه‌که‌یان پێ نه‌ده‌م ئه‌وه‌شم قه‌بوول کرد و کچێکی به‌ ناوی شلێرم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نارد، پرسیاره‌کانم بۆ شلێر نووسی و داوام لێ کرد به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ر ژیانی دوکتور قاسملو، " کاتێک که‌ له‌ پراگ ده‌ژیا و دواتر له‌ ژێر فشری حیزبی کۆمۆنیستی ده‌سه‌لاتداری ئه‌و کات ده‌ر کرا‌ و گه‌رایه‌وه‌ بۆ پاریس"  پرسیارم بۆ بکا و روون کردنه‌وه‌ی موستنه‌دم بۆ پرۆژه‌که‌ هه‌بێت، به‌لام کاتێک که‌ هاته‌وه‌ دیتم ئه‌و باسه‌ی هه‌ر تێدا نییه!! ‌ که‌ لێم پرسی بۆ ئه‌م پرسیاره‌ی تێدا نییه‌ کوتی: کاک سه‌دیق خه‌تی لێداوه‌...

 چومه‌ ده‌فته‌ری کاک سه‌دیق و لێم پرسی بۆ ئه‌و کاره‌ت کردوه‌؟

 ئه‌وه‌ل کوتی:  ئه‌و باسه‌ی توده‌یی بوونه‌ی دوکتور قاسملو ‌ به‌ دژی حیزبه‌.

منیش کوتم:  ئه‌گه‌ر به‌ دژی حیزبه‌ بۆ له‌ سایت و مالپه‌ری حیزبدا به‌ زه‌قی نوسراوه‌ و باسی کراوه‌‌؟

ئه‌و جار قسه‌ی گۆری و گوتی:  نا، به‌ دژی تیشکه‌.

منیش کوتم:  چ شتێکی ئه‌م باسه‌ به‌ دژی تیشکه؟‌ تکایه‌ بۆم روون که‌وه‌!

دواتر گوتی:  ئه‌سله‌ن تۆ چکاره‌ی؟؟؟  من مه‌سئولی تیشکم و بۆخۆم بریار ده‌ده‌م چ بلاو بێته‌وه‌ و چ بڵاو نه‌بێته‌وه‌ و هه‌ر له‌وێ بۆ جاری یه‌که‌م به‌ ده‌نگی بلیند و له‌لای زۆربه‌ی پرسنێل کوتی:  برۆ ده‌ر و ئه‌سله‌ن مه‌یه‌وه‌ بۆ تیشک...

من ئه‌وکات بۆ یه‌که‌م جار ده‌ر کرام له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ داوای ته‌وزیحم له‌ کاک سه‌دیق کرد...

 بێ گومان ئه‌گه‌ر گرینگی کاری پرۆژه‌که‌م پێ گرینگ و پڕ بایه‌خ  نه‌با که‌ زیاتر له‌ 3 مانگی پێوه‌ ماندوو بووم هه‌ر ئه‌م رۆژه ‌ده‌گه‌رامه‌وه‌ بۆ سوئێد.

  کاک عه‌لی خزری رۆژێک  گوتی:  ئه‌تۆ ده‌ستت دایه‌ شتێک که‌ ئێمه‌ له‌ خۆمان را نه‌ده‌دی له‌ وه‌زعیه‌ته‌دا خۆی لێ بده‌ین...

(به‌ش به‌ حالی خۆم خۆشحال و له‌ حاست خۆمدا روو سورم که‌ توانیم بی سه‌لمێنم ئه‌م ئه‌رکه‌م به‌ جێ گه‌یاندوه‌، هه‌ر نه‌بێ له‌ لای خۆم و له‌ حاست روحی دوکتور قاسملو ئه‌رکی خۆم به‌ جێ گه‌یاند و شه‌رمه‌نده‌ی نه‌بووم).

 ئه‌م به‌رێوه‌ به‌رییه‌ درۆ زنه‌ کاتێک که‌ له‌ کوردستان داوای ته‌وزیحیان له‌ مه‌ر نه‌بوونی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌ر د.قاسملو کردبوو،  تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان لێ دابوم که‌ من حازر به‌ ته‌حویل دانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ نه‌بووم و فیلمه‌کانم لای خۆم راگرتوه‌ که‌ به‌ خۆشێوه‌ دواتر راستییه‌کانیان بۆ ده‌ر که‌وت...

 به‌داخه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تیشک له‌م باره‌وه‌ راست له‌ خزمه‌ت نه‌یارانی کورده‌وه‌ هه‌نگاویان نا  دلنیام ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌رکیبه‌ بمێنێ بۆ جاری چه‌نده‌م ئه‌م نه‌یارانه‌ خۆشحال ده‌بنه‌وه‌.

 

باشه‌ ئاماژه‌ش به‌م خاله‌ش‌ بکه‌م که‌ هیچ که‌س له‌ تیشک به‌ ته‌ما نه‌بوو که‌ شتێکی چوک له‌ سه‌ر کاک عه‌بدولای قادری ئازه‌ر بلێ،  یان لانی که‌م به‌ شیوه‌یه‌ک یادی بکرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش که‌ من سازم کرد و بلاو کرایه‌وه‌ به‌س کاری 2 ساعه‌ت بوو و ئه‌گه‌ر مه‌جال هه‌با حه‌تمه‌ن شتێکی باشتر پێش که‌ش ده‌کرا،  به‌لام به‌ خۆشێوه‌ پێم وابێت‌ کاک سه‌دیق ئاگای لێ نه‌بوو، چون پرۆژه‌که‌ زۆر له‌ پر ساز کرا ، ئه‌دی نا حه‌تمه‌ن به‌هانه‌یه‌کی پێ ده‌گرت و  پێش به‌ بلاو بونه‌وه‌ی ئه‌و‌یشی ده‌گرت.

 

 

چه‌ند رووداوی گرینگ:

کۆبونه‌وه‌ی دووهه‌می کاک سه‌دیق :

هه‌ر وه‌ک پێشتر باسم کرد کاک سه‌دیق بابایی مرۆڤێکی یه‌ک ده‌نده‌ و له‌ زۆر بواردا له‌جوجه‌، بۆخۆشی له‌ دوای ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌را که‌ بۆ جارێکی تر حاکمیه‌تی خۆی به‌سه‌ر تیشکدا بسه‌لمێنێ و ره‌دی قسه‌کانی کاک مسته‌فا بداته‌وه‌ ده‌رفه‌تیش بۆ ئه‌م کاره‌ پێک هاتبوو و کاک مسته‌فا پاریسی جێ هێشتبوو و ئیتر نه‌ده‌گه‌رایه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ش له‌م ده‌رفه‌ته‌ که‌لکی وه‌رگه‌ت بۆ گۆرینی ئه‌م وه‌زعیه‌ته‌ی  که‌ پێک هاتبوو،  هه‌ر بۆیه‌ش رایگه‌یاند که‌ کۆبونه‌وه‌ی گشتی ده‌گرێ. پرسنیلی تیشک له‌سه‌ر بێ حورمه‌تییه‌کانی رۆژانه‌ی و به‌هانه‌ گرتنه‌کانی لێ نارازی بوون، کاتێک که‌ به‌شێک له‌ پرسنێلی تیشک له‌ ئامانجه‌کانی کاک سه‌دیق تێ گه‌یشتن و زانیان که‌ مه‌به‌ست له‌م کۆبونه‌وه‌ ره‌دی قسه‌کانی کاک مسته‌فایه‌  و هه‌روه‌ها به‌ ئه‌زمونێک که‌ له‌ کۆبونه‌وه‌کانی پێشتر هه‌یان بوو که‌ نه‌ پێشنیاریان وه‌رده‌گیرا و نه‌ به‌ هێندیان داده‌نان،  بریاریان دا به‌شداری ئه‌م کۆبونه‌وه‌ نه‌بن  تا گه‌رانه‌وه‌ی کاک شاهۆ که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک ئه‌م گرفتانه‌ چاره‌سه‌ر بکات.

ئه‌م که‌سانه‌ی که‌ به‌شداریان نه‌کرد بریتی بوون له:

 1- ماردین حوسێنی ( برازای کاک شاهۆ)

2- سه‌یران ناسری

3- شۆرش ناسری

4- کاردۆ ئه‌لیاسی

5- رزگار دهستانی

6- چیا عه‌لیار

7- کامران قازی

 

ئه‌م که‌سانه‌ کۆبونه‌وه‌ی کاک سه‌دیقیان ته‌حریم کرد به‌لام له‌ کار کردندا له‌ جاران زیاتر چالاک بوون بۆ ئه‌وه‌ به‌ کاک سه‌دیق و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری تیشک،  بسه‌لمێنن که‌ ئه‌وان به‌ خاتری  باوه‌رێکی قول که‌ به‌ رێبازی حیزب و ئامانجه‌کانێتی مال و ژیانی خۆیان به‌ جێ هێشتوه‌ و رۆژانه‌ زیاتر له‌ 10 ساعه‌ت کار ده‌که‌ن،  نه‌ک له‌به‌ر خاتری تاکه‌ شه‌خس یان بیرۆکه‌کانی کاک سه‌دیق.

 

2- کۆبونه‌وه‌ی دوهه‌می کاک سه‌دیق بۆ پرسنێلی تیشک:

(باشه‌ ئاماژه‌ به‌م خاله‌ش بکه‌م که‌ پێش ئه‌وه‌ی کاک سه‌دیق ئه‌م کۆبونه‌وه‌ بگرێ ئه‌من شه‌خسه‌ن داوام له‌ کاک شاهۆ کردبوو که‌ به‌ حزوری ناوبراو کۆبونه‌وه‌یه‌ک بگرین و گوی له‌ قسه‌کانمان رابگرێ،  که‌ به‌داخه‌وه‌ کاک شاهۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌رخساندین و نه‌مان توانی که‌ قسه‌ی ده‌گه‌ل بکه‌ین.)

کاک سه‌دیق و هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌ به‌ری پێان وابو که‌ که‌ ئه‌م 7 که‌سه‌ ئیتر کار ناکه‌ن و حۆسه‌له‌ی کارییان نه‌ماوه و ده‌یان هه‌وێ مان له‌ کارکردنیش بگرن، ‌ به‌لام کاتێک که‌ دیتییان ئه‌م که‌سانه‌‌ له‌ جاران چالاکتر کاره‌کان راده‌په‌رێنن که‌وته‌ فێلێکی تر.

دوای تێپه‌ربوونی 3 رۆژ له‌ کۆبونه‌وه‌ی یه‌که‌می کاک سه‌دیق،  به‌یانییه‌ک کاک شاهۆ تلێفونی بۆ برازاکه‌ی ( ماردین حوسێنی) کرد و پێ کوت که‌ پێکه‌وه‌ بچنه‌ بۆ هوله‌ند و چه‌ند رۆژیان پێ ده‌چێ، ئیتر بۆ ئێمه‌ ده‌رکه‌وت که‌ به‌رنامه‌یه‌ک بۆ باقیتری ئه‌م 7 که‌سه‌ له‌ ئارا دایه‌،  ئێواره‌ی ئه‌م رۆژه‌ کاک سه‌دیق دیسان داوای کۆبونه‌وه‌ی گشتی کرد...

ئه‌و جاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانه‌ی زیاتر به‌ کاک سه‌دیق نه‌درێ به‌ گشتی به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌ بوین.  کاک سه‌دیق پێشه‌کی باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌ ئێوه‌ نه‌ده‌با کۆبونه‌وه‌تان بایکۆت کردبا و ئه‌گه‌ریش موشکیله‌یه‌ک هه‌یه‌ ئێمه‌ چاره‌سه‌ری ده‌کین و ئێستاش به‌ دڵ فه‌ره‌وانییه‌وه‌ گوێ بۆ ره‌خنه‌کانتان راده‌گرین، به‌لام وه‌ک به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تیشک به‌ هۆی بێ نه‌زمی کردن له‌ کاره‌کاندا و نه‌پاراستنی به‌رنامه‌ و به‌نده‌کانی تیشک(ئێستاشی ده‌گه‌ل بێت تیشک خاوه‌نی هیچ جه‌شنه‌ به‌رنامه‌ و به‌ندێک نییه‌)،  بریارمان داوه‌ که‌ هه‌موتان ته‌و‌بیخ بکه‌ین...

 له‌م کۆبه‌نه‌وه‌دا هه‌ر 6 که‌سمان به‌ زه‌قی خال وهه‌له‌کانی تیشک،  بێ به‌رنامه‌یی له‌ کاره‌کان،  له‌ به‌رچاو نه‌گرتنی شایسته‌ سالاری، نه‌بونی به‌رنامه‌ی رێک و پێک له‌ یادی دوکتور قاسملو و نه‌بوونی ئه‌سل و چوارچێوه‌ی کاری و ئه‌وه‌ که‌ بیری شه‌خسی به‌سه‌ر تیشکدا زال و حاکمه‌ ، هه‌روه‌ها کارشکه‌نێکانی هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌ به‌ری، بێ حورمه‌تییه‌کانیان و زۆر شتی دیکه‌ به‌ زه‌قی باسمان کرد و هێنامانه‌‌ به‌ر موناقیشه‌.

 له‌م کۆبونه‌وه‌دا کاک سه‌دیق و هاوکاره‌کانی باوه‌ریان نه‌ده‌کرد که‌ به‌م شێوه‌ ئێمه‌ ولامیان بده‌ینه‌وه‌ و له‌ سه‌ر داواکانمان سوور بین و  هه‌رچی ده‌یکرد وه‌ک خۆی لێ نه‌ده‌هاته‌وه‌ و خودا خودای بوو که‌ کۆبونه‌وه‌که‌ کۆتایی پی بێ.

باشه‌ ئاماژه‌ به‌‌ وته‌ به‌ نرخانه‌کانی کاک سه‌دیق بکه‌م تاکو ئێوه‌ش له‌ دوره‌وه‌ بۆتان ده‌رکه‌وێ که‌ ئێمه‌ ده‌گه‌ل چ مێشکێکی نه‌خۆش به‌ره‌و روو بوین.

 

‌*- کاتێک که‌  باسی ئسولی تیشکی ده‌کرد گوتی: ته‌نانه‌ت له‌ جنده‌خانه‌ش قانون و یاسا هه‌یه‌...

*- کاتێک ده‌ی هه‌ویست هه‌ره‌شه‌ بکا،  بیره‌وه‌رێکی گێراوه‌ و گوتی: من له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد به‌ ولاغ کوژ ناسراو بووم و که‌س له‌ ترسی من نه‌یده‌وێرا سواری ولاغ بێت و خه‌لکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌یان کوت کابرایه‌ک په‌یدا بوه‌ که‌ ولاغان ده‌کوژێ...

 *- له‌ شوێنێکی تر  گوتی: ئه‌من ئال و گۆرم تێدا ناکرێ و ته‌نانه‌ت ژن و منداله‌که‌شم له‌ ئه‌خلاقی من نارازین.( به‌ بروای من ئێستا زۆری لێ رازین که‌ به‌ چه‌ند مانگیش چاویان پێ ناکه‌وێ).

*- له‌ کۆتاییش دا کوتی:  ئه‌وانه‌ی حیزبین ئه‌وه‌ باش بزانن که‌ ئێره( تیشک تیڤی)‌ سه‌ر به‌ حیزب نییه‌ و ئه‌گه‌ر زۆریان پێ ناخۆشه‌ با بچنه‌ ده‌فته‌ری پاریس و له‌ وێ مه‌سه‌له‌کانیان باس بکه‌ن...

له‌م فه‌رمایشتانه‌دا کاک سه‌دیق ئه‌وه‌ل تێشک تێڤێ ده‌گه‌ل جنده‌خانه‌ به‌راورد ده‌کا و هه‌لی ده‌سه‌نگێنی... له‌ شوێنێکی تر پرسنێلی تیشک به‌ ولاغ ناودێر ده‌کا و ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌ی کوشتنیشیان لێ ده‌کا و له‌ کۆتایی دا پێوایه‌ ئه‌مه‌ی وه‌ک پرسینێل له‌ تیشک کار ده‌کا ده‌بێ وه‌ک خێزانی ناوبراو  هه‌موو شتێکی لێ قه‌بوول بکا و یاسای تیشک وه‌ک یاسای بنه‌ماله‌ی کاک سه‌دیقی لێ بێت و له‌ هه‌موشی گرینگتر ئه‌ویه‌ که‌ بۆ جاری چه‌نده‌م‌ پێ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ داگرته‌وه‌ که‌ تیشک تیڤی سه‌ر به‌ حیزبی دێمۆکرات نییه‌...

 

 

له‌م کۆبونه‌وه‌دا له‌ حزوری نیزیک به‌ 30 که‌س هه‌موو ئێمه‌ بریاری ته‌وبیخ کردنمان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ به‌ری پێ ئیبلاغ کرا به‌لام کاتێک رۆژی دوایی هاتینه‌وه‌ بۆ سه‌ر کاره‌کانمان من و رزگار دهستانی و چیا عه‌لیاری بانگ کرد و کوتی که‌ ئێوه‌ چی دیکه‌ کارمه‌ندی تیشک نین و له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ ده‌ر کراون، رۆژی دواتر شۆرش ناسری و سه‌یران ناسری بانگ کرد و ده‌یهه‌ویست تۆبه‌ نامه‌یان پێ ئیمزا بکا،  که‌ ئه‌وان نه‌یان کرد و به‌م جۆره‌ ئه‌وانیشی ده‌ر کرد.

 به‌ واته‌یه‌کی تر ئه‌م که‌سانه‌ی که‌ قه‌رار بوو ته‌وبیخ بکرێن یه‌کسه‌ر ده‌ری کردن بێ ئه‌وه‌ی که‌ هۆیه‌کانیان پێ بله‌ن و باسی ئه‌وه‌ بکرێ به‌ پێ چ یاسایه‌ک ئه‌و کاره‌ کراوه‌؟؟؟!!!

 ئایا ئه‌مه‌ یاسای حیزبه‌ یان تۆله‌ ستاندنه‌وه‌ی سه‌دیق بابایی که‌ له‌م بواره‌دا دواتر قسه‌ی زیاترم هه‌یه‌.

 

ئێمه‌ ئه‌ندامانی حیزبی به‌ تێکرایی چوین بۆ ده‌فته‌ری پاریس تاکو ته‌کلیفمان روون ببێته‌وه‌،  له‌و کاته‌دا کاک شاهۆ که‌ له‌ هوله‌ند بوو،  ئاگادار کرایه‌وه‌ و گوتی که‌ هه‌موتان بچنه‌وه‌ سه‌ر کاری خۆتان به‌لام ئه‌گه‌ر موشکیله‌تان بۆ هاته‌ پێش بچنه‌وه‌ بۆ هۆتێل تاکو من دێمه‌وه‌، ئێمه‌ ئه‌و کاره‌مان کرد به‌لام کاک سه‌دیق گوتی که‌ کاک شاهۆ یان به‌ که‌تبی یان شه‌فاهی ده‌بێ ئه‌و باسه‌م ده‌گه‌ل بکا و له‌ روانگه‌ی ئێمه‌وه‌ ئێوه‌ بۆتان نییه‌ که‌ بێن بۆ مه‌حوه‌ته‌ی تیشک خولاسه‌ ئێمه‌ گه‌راینه‌وه‌ بۆ هۆتێل و ماوه‌ی‌4 رۆژان چاوه‌رێ هاتنی کاک شاهۆ بووین.

 

کاتێک کاک شاهۆ گه‌رایه‌وه‌ بۆ پاریس دانیشتنێکی له‌ نێوان ئێمه‌ و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ به‌ری پێک هێنا تاکو له‌وێ ئه‌م کێشانه‌ ته‌وای بێت.  باشه‌ ئه‌وه‌ش بلێم که‌ کاک سه‌دیق له‌ به‌ر خۆ به‌ زل زانی حوزوری نه‌بوو و حازر نه‌بوو له‌و دانیشتنه‌دا به‌شدار بێت.

 ئێمه‌ هه‌موو قسه‌کانی خۆمان کرد و به‌سه‌رهات و ره‌و‌تی رووداوه‌کانمان گێرایه‌وه‌ له‌ ‌ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ به‌ریش  ره‌حیم ره‌شیدی و کاک عه‌لی خزری و کاک سیروان قسه‌یان کرد،  دواتر کاک شاهۆ ئێمه‌ی به‌ شێوه‌ی تاکه‌ که‌سی بانگ کرد و قسه‌ی ده‌گه‌ل کردین و داوای ئه‌وه‌ی کرد که‌ له‌ کۆبه‌نه‌وه‌ی داهاتوو که‌ ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ به‌رێوه‌ چوو،  ئێمه‌ به‌ خاتری پاراستنی تیشک و دل دانه‌وه‌ی کاک سه‌دیق که‌ پێ وابوه‌ ئه‌و کارانه‌ی ئێمه‌ له‌تمه‌ی له‌ که‌سایه‌تی ئه‌و داوه‌ داوای لێ بوردنی لێ بکه‌ین...

  ئێمه‌ش که‌ خۆمان حه‌ق به‌ جانب ده‌زانی و ئێستاشی ده‌گه‌ل بێت یه‌ک تۆهمه‌تمان له‌ سه‌ر سابیت نه‌بوو، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ که‌ وایان حالی کردین که‌ به‌ یه‌ک داوای لێ بوردن کاره‌کان چاک ده‌بێ و یاساکان سه‌قامگیر ده‌بن و ئال و گۆر به‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌ریشدا دێت و ئه‌و کاره‌ی ئێمه‌ تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر باشتر بوونی کاره‌کان،  ئێمه‌ مه‌جبو‌ره‌ن پێمان له‌ سه‌ر ‌غروری خۆمان دانا و به‌ گشتی له‌ حزوری کاک شاهۆ داوای لێ بوردنمان کرد.

 

 له‌ کاتێک دا ئه‌گه‌ر حه‌ق به‌ حه‌قدار بدرێت ئه‌وه‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ به‌ریه‌ که‌ ده‌بوا داوای لێ بوردنی له‌ ئێمه‌ کادره‌کانی حیزبی کردبا که‌ بۆ پاراستنی پرستیژ و که‌سایه‌تی حیزبه‌که‌مان ئه‌و گوشاره‌مان به‌ سه‌ر ئه‌م به‌رێوه‌ به‌رییه‌ هێنا که‌ پێ له‌ لاقی خۆیان درێژتر نه‌که‌ن و بزانن که‌ ئه‌م حیزبه‌ هێنده‌ش بێ ده‌ر و په‌یکه‌ر نییه‌ که‌ ئه‌وان بتوانن به‌ که‌یفی خۆیان هه‌لیسورێنن.

  به‌لام سه‌د مخابن که‌ ئێمه‌ به‌ باوه‌ر پێ کردن به‌ کاک شاهۆ و  پاراستنی ئیحترامی ناوبراو ئه‌م کاره‌مان کرد به‌لام هه‌له‌یه‌ک بوو که‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ پێ ناره‌حه‌ت ده‌بم و خۆم له‌م بواره‌وه‌ نابه‌خشم.

له‌ رۆژی دواییدا  کاک ئه‌حمه‌دی کاکه‌ مه‌می به ‌بۆنه‌ی سه‌فه‌ری هاوینی ده‌گه‌ل کچه‌که‌ی هاتبونه‌ بۆ پاریس،  ده‌رفه‌تی چاک بوو که‌ له‌ ده‌فته‌ری پاریس چاومان پێ که‌وت له‌و کاته‌ش دا کاک شاهۆ له‌وێ بوو و له‌و جه‌معه‌دا به‌ ئێمه‌ی کوت که ئێوه‌ کارێکتان کرد که‌ له‌ هه‌موو ماله‌کانی کۆیه‌ باسی ئێوه‌ بکه‌ن که‌ 3 مه‌هابادی له‌ تیشک ده‌رده‌کرێن و‌ ده‌فته‌ری سیاسییش ئاگاداری ئه‌م کێشانه‌ی ئێره‌یه‌ و ده‌گه‌ل هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌ به‌ری هاوده‌نگن بۆ ده‌رکردنی ئێوه‌...

 ئه‌وه‌ شتێک بوو که‌ هه‌م بۆ باوه‌ر نه‌ده‌بو هه‌میش جێ سرنج و لێ کۆلینه‌وه‌یه‌..‌.

 

سه‌ره‌نجام کار گه‌یشته‌ جێگایه‌ک که‌ هه‌موو کارمه‌نده‌کان و پرسنێل و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ به‌ری کاغه‌زێکییان پێ ئیمزا کردن که‌ پێک هاتبوو له‌ 5 خال له‌ مه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تیشک و له‌و 5 که‌سه‌ی که‌ ده‌ریشیان کردبوون 3 که‌سیان( رزگار دهستانی، چیا عه‌لیار و شۆرش ناسری)  گه‌رانه‌وه‌ بۆ بۆ شۆنه‌کانی  خۆیان،  به‌لام به‌و مه‌رجه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌ داهاتوودا خه‌تای له‌م چه‌شنه‌ (مه‌به‌ست بیری حیزبایه‌تی) بکه‌نه‌وه‌‌ بێ لێ پرسینه‌وه‌ ده‌ر بکرێن.  دوو که‌سه‌که‌ی تریش واته‌ (کامران قازی و سه‌یران ناسری) ده‌بێ یان دلی هه‌موو هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌ به‌ری بێنه‌وه‌ یان به‌ ته‌واوی ده‌ر ده‌کرێن.

ئه‌من له‌مه‌ر خۆمه‌وه‌ ته‌نانه‌ت په‌شیمانی ئه‌وه‌م که‌ وێرای باقی تری حیزبییه‌کان که‌وتمه‌ سه‌ر ته‌له‌ و داوای لێ بوردنێکی خۆراییم له‌ چه‌ندین که‌سایه‌تی تاوان بار و  جێ گومان کردوه، ‌ ئێستا چۆن ده‌توانم بۆ جارێکی تر خۆم بشکێنمه‌وه‌، پێ له‌سه‌ر پرنسیپه‌کانی ئه‌خلاقی و کارێکته‌ری وجودیم دانێم و  ئه‌م هه‌له‌یه‌ دوو پات که‌مه‌وه‌... خولاسه‌ ئه‌من له‌و قوناغه‌ی که‌ باسم کرد ده‌ر کردنم له‌ تیشک زۆر پێ شانازیی تره‌ له‌ ئه‌وه‌ی که‌ مل که‌جی که‌سانێک بم که‌ فه‌قه‌ت ده‌ستی رۆژگار و ئالۆزی و په‌شیوی ناو حیزبی دێمۆکرات ئه‌وانی گه‌یانده‌ ئه‌م قۆناغه‌، له‌ سه‌ر حیزبی دێمۆکرات قۆناغی زۆر دژوارم تێپه‌راندوه‌،  ئه‌مه‌شی با بێته‌ سه‌ر به‌لام ئه‌و جاره‌ له‌ مالی حیزبدا...

 

سه‌یران ناسری کچێکی 25 ساله‌ی دلسۆزی یه‌ک جار زۆر حیزبییه‌ که‌ به‌ بنه‌ماله‌وه‌ له‌ خزمه‌ت حیزبدا بوون و خاوه‌نی چه‌ندین شه‌هیدی به‌ناوبانگن‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌ ئاوری من سوتا.  ئه‌و کچه‌ ماوه‌ی 5 مانگ بوو له‌ تیشک به‌ بێ بوونی چوکترین ویستێکی شه‌خسی موخلیسانه‌ کاری ده‌کرد. هه‌وه‌ل له‌ به‌شی مۆنتاژ شاره‌زایی په‌یدا کرد و دواتر بوو به‌ فیلمبه‌ردارێکی به‌ توانا.

ناوبراو هه‌روه‌ک که‌ پێشتر باسم کرد به‌س داوای ئه‌وه‌ی لێ کرابوو که‌ تۆبه‌ نامه‌که‌ ئیمزا بکا به‌لام دواتر ئه‌م هه‌یئه‌ته‌ (ولایه‌تی فه‌قیه‌) بۆ ئه‌وه‌ خه‌لکی ده‌ره‌وه‌ی تیشک نه‌لێن سابلاغیه‌کیان ده‌ر کردوه،  ئه‌میشیان ده‌ر کرد،  هه‌رچه‌ند خاتوو سه‌یران زۆری حه‌ول دا که‌ دلی کاک سه‌دیق نه‌رم کاته‌وه‌ به‌لام بێ فایده‌ ‌بوو...

 هۆیه‌کی تری ده‌ر کردنی سه‌یران ئه‌وه‌ بوو‌ که‌ کاک سه‌دیق رقی کۆنی له‌ باوکی سه‌یران( کاک بابه‌ شێخ) هه‌یه‌ و به‌ شێویوک ده‌ی هه‌ویست ‌ تۆله‌ی چه‌ندین ساله‌ی  خۆی پێ ده‌ربکا‌.

 

تۆهمه‌ت دان،  ساز کردنی گروپ و ده‌سته‌ بازی:

باشه‌ ئاماژه‌ به‌ شاکارێکی دیکه‌ی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری تیشک تیڤی بکه‌م که‌ له‌ ساز کردنی تۆهمه‌ت و درۆ هه‌لبه‌ستن له‌و په‌ری ئه‌زمون و شاره‌زایی دان،  بۆ وێنه‌ ئه‌م شایعه‌یان بۆ من ساز کردبوو که‌ من ئیسانێکی مۆعتاد به‌ مه‌وادی موخدرم و به‌ رزگار دهستانیان ده‌کوت که‌ ئه‌مه‌ لات و چه‌قۆ کێشه‌ و واشیان بلاو کردبۆوه‌ که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزب له‌ سۆئێد به‌وان دراوه‌... به‌ تایبه‌ت ئه‌م قسانه‌یان له‌ لای که‌سانێک ده‌کرد که‌ تازه‌ بۆ تیشک ده‌هاتن و ده‌یان هه‌ویست به‌م شێوه‌ که‌سایه‌تی و ناویشمان خراپ بکه‌ن. تۆمه‌تێک که‌ بۆخۆشیان ده‌زانن هیچ بنه‌مایه‌کی نییه‌ و سه‌رچاوه‌که‌ی ‌ به‌س ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌م مێشکه‌ نه‌خۆشانه‌ که‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان ده‌ست بۆ هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی ناشایست ده‌به‌ن.

تۆمه‌تێکی زۆر سه‌یری تر که‌ وه‌پال هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ درابوو ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌ ئێمه‌یان ده‌کوت ئێوه‌ بونه‌ته‌ گروپ و ده‌سته‌ بازی ده‌که‌ن.  ئه‌من ئه‌و قسه‌م پێ راسته‌ و به‌ تۆمه‌تیشی نازانم،  ئێمه‌ گروپێکی حیزبی بووین که‌ ئیسرارمان هه‌بوو له‌ به‌رێوه‌ چونی به‌رنامه‌کانی حیزبی، نرخ دانان به شه‌هیدانمان له‌ تلڤیزیۆنێک که‌ خاوه‌نه‌که‌ی حیزبی دێمۆکراته.

 به‌ش به‌ حالی خۆم ئه‌وه‌م پێ سه‌یره‌ که‌ له‌ تیشکدا،  حیزبی بوون تاوان و گۆناح بێت و به‌ جورمی حیزبی بوون ته‌وبیخ و سه‌زا بدرێم، ده‌ر بکرێم و بێ حورمه‌تیم پێ بکردرێت.

 لێتان ناشارمه‌وه‌ که‌ له‌و ماوه‌دا له‌ تیشک تیڤی کارم کردوه‌ هه‌مان هه‌ستم هه‌بوو که‌ کاتێک له‌ ئێران به‌ تاوانی حیزبی بوون خۆم حه‌شار دابوو، جیاوازییه‌که‌ی به‌س له‌وه‌دابو که‌ ئه‌و کات شانازیم به‌ حیزبی بوونم ده‌کرد به‌لام ئه‌م جاره‌ لێ موتنه‌فیر بووم، موته‌نه‌فیر له‌ حیزبێک که‌ ئه‌ندامانی خۆی به‌ تاوانی چالاک بونیان و په‌سه‌ند کردنی به‌رنامه‌کانی ته‌وبیخ و سه‌زا بدا...

 

ئه‌وه‌ی به‌ بێ ئیغراق ده‌لێم که‌ ته‌گه‌ره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له‌ سه‌ر هه‌موو پرسنێلی حیزبی له‌ تیشک تیڤی دا هه‌یه‌، رۆژ نییه‌ به‌هانه‌یان پێ نه‌گیردرێ، بێ حورمه‌تیان پێ نه‌کردرێ، پرۆژه‌کانیان یه‌ک به‌ دوای یه‌ک ره‌د نه‌کرێته‌وه‌، ده‌رتان و مه‌یدانی گه‌شه‌ ئه‌ستاندنیان لێ نه‌ستێندرێته‌وه‌ و به‌م شێوه‌ بازنه‌ی گوشاریان له‌ سه‌ر ته‌نگتر نه‌بێت.  ئه‌مانه‌ که‌ باسی ده‌که‌م هه‌مووی هه‌ده‌فمه‌ندانه‌ ده‌کرێ تاکوو ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ حیزبییه‌ی که‌ له‌ تیشک ماون مه‌یدانیان پی چۆل بکه‌ن و ئه‌وجار به‌ بێ موشکیله‌ و چاوه‌دێر به‌ ئامانجه‌ ناروونه‌کانیان بگه‌ن.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌بینین که‌ هه‌موو هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌ به‌ری ده‌گه‌ل خزمه‌کانی کاک سه‌دیق و کورده‌ عێراقییه‌کان و کورده‌کانی تورکیه‌ رۆژ به‌ رۆژ مه‌یدان و ده‌ره‌تانی زیاتریان ده‌درێتێ و تیشکیان به‌ ته‌واوی خستۆته‌ ژێر کۆنترۆلی خۆیان و له‌ ئیمکاناتی مادی و مه‌عنه‌وی تیشک به‌ بێ لێ پرسینه‌وه‌ که‌لک وه‌ر ده‌گرن.

 هه‌ر له‌ درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ و به‌ مه‌به‌ستی له‌ حیزب دوورکردنه‌وه‌ی تیشک تێڤی دا بۆخۆتان شاهیدی ئه‌مه‌ بوون که‌ له‌ سه‌ر شاشه‌ی تیشک،  ئاگادارییان بلاو کردوه و‌ داوایان له‌ خه‌لکی کرد که‌ بۆ کار کردن له‌ تیشک خۆیان به‌ ئه‌وان بناسێنن.

 له‌ لایه‌ک ئه‌ندامانی حیزبی به‌ تاوانی حیزبی بونیان ده‌ر ده‌کرێن و له‌ لایه‌کی تروه‌ خه‌لکی غه‌یره‌ حیزبی و ناسراوه‌کانی خۆیان به‌ ته‌شریفاته‌وه‌ بانگ ده‌که‌ن.

 بۆ ئاگاداریتان پێش ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر دوو ئه‌ندامی تری حیزبی به‌ ناوه‌کانی ( ناسر حاجی ره‌شیدی و شه‌هرام شافعی)یان له‌ تیشک ده‌ر کرد بێ ئه‌وه‌ ده‌نگی لێ بلیند که‌نه‌وه.  ناسریان کاتێک ده‌ر کرد که‌ دوای5 مانگ کار کردن ‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانی ژن و منداله‌که‌ی گه‌رابوه‌ بۆ دانمارک و هه‌ر له‌وه‌ێ پێان راگه‌یاندوه‌ که‌ ئیتر نه‌گه‌رێته‌روه‌، ناوبراو ئێستاش جل و به‌رگه‌که‌ی له‌ هۆتێلدا ماوه‌ته‌وه‌...

 

جه‌وی ئێستای تیشک تێڤێ :

نه‌بوونی به‌رنامه‌،  ئه‌زمون و چوارچێوه‌  کاری مێدیایی، خزم بازی و ناوچه‌گه‌رایی، ئه‌م رووداوانه‌ی که له‌ سه‌ره‌وه‌‌ ئاماژه‌م پێ کردن و زۆر روداوی نه‌کوتراوی دیکه‌ له‌ لایه‌ک و پێک هێنانی جه‌وی پۆلیسی و راپۆرت دانی پرسنێل له‌ یه‌کتر و گه‌شه‌ کردنی فه‌رهه‌نگی نان به‌ قه‌رزدان و چونه‌ سه‌ری نرخی بێ‌ ده‌نگ بوون له‌ به‌رامبه‌ر هه‌له‌کاندا و زۆر شتی تر، به‌رهه‌می کاری هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌به‌ری تیشکن. که‌م پرسنێل هه‌یه‌ ترسی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا زال نه‌‌بێ بۆ نیو کاتژمێری تر به‌هانه‌یه‌کی پێ نه‌گرن.

 زه‌وق و عه‌لاقه‌ و هه‌ست به‌ مه‌سئولیه‌ت کردن، مه‌سه‌له‌ی ره‌فاقه‌ت و هاورێ بوونی  پرسنێل له‌گه‌ل یه‌کتر له‌و په‌ری کزی خۆیدایه‌ و به‌ چوکترین به‌هانه‌ لێک هه‌لده‌به‌زنه‌وه‌ و ده‌تۆرێن، قسه‌ له‌ یه‌ک وه‌رناگرن و له‌ حه‌یفی یه‌کتر به‌ ئانقه‌ست هه‌له‌کانیان دووپات ده‌که‌نه‌وه‌...

هه‌ر بۆیه‌ش به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئاکامی ئه‌م عه‌قلیه‌ته‌ی که‌ به‌رێوه‌به‌ری تیشک هه‌یه‌تی شایدی ئه‌م راستییه‌ین که‌ ئێستاش هه‌له‌کانی حه‌فته‌ی یه‌که‌می ده‌ست پێکردنی تیشک دووپات ده‌بنه‌وه‌، ئێستاشی ده‌گه‌ل بێت تیشک نه‌یتوانی یه‌ک به‌رنامه‌ بڵاو کاته‌وه‌،  که‌ هه‌ر نه‌بێ هه‌له‌ی زمانه‌وانی و ئیملایی تێدا نه‌بێت،  دیاره‌ ئه‌گه‌ر باسی هه‌له‌ سیاسیه‌کان بکه‌م پێویسته‌ ده‌یان لاپه‌ره‌ی تر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنوسم که‌ ده‌بێته‌ هۆی دوور بونه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌که‌مان و رایده‌گرم بۆ کاتیکی تر (هه‌رچه‌ند له‌ راستییدا بابه‌تێکی زۆر گرینگ و پێویستیشه‌)...

 

ئێستاش جێ پرسیاره‌ که‌ ئه‌م که‌سایه‌تییانه‌ چۆن بونه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌ری مێدیایه‌ک که‌ نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکرات ده‌کا،  له‌ راستییدا ئه‌م تاقمه‌ نه‌ که‌سایه‌تێکی ناسراو و ناو به‌ده‌ره‌وه‌ و خۆشه‌ویستن،  نه‌ لێهاتووی سیاسیین و نه‌ له‌ بواری مێدیایی و راگه‌یه‌ندراوییه‌وه‌ خاوه‌ن ناسنامه‌ و شه‌هاده‌ی پێویستن.  له‌ هه‌موشی گرینگتر ئه‌وه‌ که‌ هیچ باوه‌ر و دلسۆزییه‌کیان به‌رامبه‌ر به‌ حیزب و ئامانجه‌کانی نییه‌ که‌ پێویسته ئه‌مه‌‌ ببێته‌ مه‌رجی یه‌که‌م بۆ هه‌موو کارمه‌ندێکی ساده‌ی تیشک چ بگا ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ به‌ر‌ی.

ئامانه‌ هه‌مووی له‌ ئاکامی بایخ نه‌دان و به‌ هیند نه‌گرتن و بیر نه‌کردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌لبژاردنی رێبه‌رایه‌تێکی باش و هه‌رنه‌بێ خاوه‌ن که‌سایه‌تیی‌ و خۆش نێوه، ‌ که‌ رێبه‌رایه‌تی حیزب مه‌علوم نییه‌ له‌ سه‌ر چ بنه‌ما و ئه‌ساسێک هه‌لی بژاردون و زۆر ئاساییه‌‌ دووکه‌له‌کی بچێته‌وه‌‌‌ ناو‌ چاوی خۆی.

 

خزم بازی و ناوچه‌گه‌رایی کاک سه‌دیق:

دیاره‌ به‌راده‌ی پێویست باسی که‌سایه‌تی ناوبراوم کرد و  پێویستی به‌ ناساندنی زیاتر نییه‌ به‌لام پێم خۆش بوو ئاماژه‌ به‌م خاله‌ش بکه‌م که‌ کاک سه‌دیق به‌ هۆی ئه‌وه‌ بۆی ده‌رکه‌وتبو چی تر خۆشه‌ویست نه‌ماوه‌ و لێره‌ و له‌وێ زۆری باس ده‌که‌ن، نه‌فه‌ری تایبه‌تی خۆی له‌ به‌شه‌کاندا دیاری ده‌کرد( به‌ مه‌به‌ستی جاسوسی کردن) به‌ بێ له‌به‌ر چاو گرتنی شایسته‌گی ئه‌م که‌سه‌. ناوبراو به‌س بۆی گرینگ بوو که‌ ئاگاداری قسه‌ و باسی پرسنێل بێ و بتوانێ له‌ کاتی خۆیدا له‌ دژیان بوه‌ستێ،  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشه‌کی که‌ڵکی له‌ خزم و ئاشنا و دۆسته‌کانی خۆی وه‌ر ده‌گرت و ئه‌وانی له‌ به‌شه‌ جیا جیا کان دا ده‌مه‌زراند.  هه‌رچه‌ند ئه‌م کاره‌ ببو هۆی دوردونگی و کێشه ساز کردن له‌ ناو پرسنێلدا به‌لام له‌ لایه‌کی تروه‌ بوو به‌ هۆی دابه‌زینی که‌سایه‌تی کاک سه‌دیق تا راده‌یه‌کی زۆر و له‌وه‌ش گرینگتر ترس و زه‌عفی له‌ راده‌ به‌ده‌ری  کاک سه‌دیقی ده‌درکاند. 

 

هه‌لویستی کومیته‌کانی ئورووپا:

ئه‌من به‌ هۆی ئه‌ندام بوونم له‌ به‌شی ته‌شکیلاتی و راگه‌یاندن له‌ کۆمیته‌ی ئوروپا هه‌روه‌ها ئه‌ندام بوونم له‌ کۆمیته‌ی سۆئێد ئاگاداری ئه‌مه‌ هه‌م که‌ به‌ راده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر کۆمیته‌کانی حیزبی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات له‌ بواری جیا جیاوه‌ گله‌یی و ناره‌زایه‌تییان هه‌یه‌ و ئه‌م ره‌وته‌ش رۆژ به‌ رۆژ زیاتر ده‌بێ و لق و پۆپی لێ ده‌بێته‌وه‌ و  ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته‌ هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت بێ گومان له‌ داهاتووی نه‌ هینده‌ دووردا ده‌بێته‌‌ کۆسپێک که‌ چاره‌سه‌رێێه‌که‌ی گرانمان بۆ ته‌واو بێت.

 

پێشنیاری من:

به‌ بروای من به‌ر له‌ هه‌موو که‌س به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکرات له‌ ناو خۆی ولات ده‌بێ هه‌نگاوی فه‌وری و عه‌مه‌لی له‌و باره‌وه‌ باوێژێ و نه‌هێلێ چیتر ئه‌م ره‌وته‌ درێژه‌ی هه‌بێ، بێ گومان تا ئێستا خاله‌ لاواز و به‌قوته‌کانی تیشک تیڤیان بۆ ده‌رکه‌توه‌ و به‌م ته‌جروبه‌یه‌ی که‌ هاتۆته‌ ده‌ستیان،  کاتی پراکتیزه‌ کردنی پێشنیاره‌کانه‌ و نابێ جیتر کات به‌ فیرۆ بدرێ.


ستۆدیۆی ئێستای تیشک به‌راستی خه‌رجێکی به‌چاوی له‌ سه‌ر شانه‌ و ناحه‌ق نه‌لێن که‌ له‌ باری که‌ل و په‌ل و که‌ره‌سته‌وه‌،  زۆر مۆدێرن و که‌م وێنه‌یه‌ و به‌ خۆشیوه‌ له‌م باره‌وه‌ سه‌خیلی به‌خه‌رج نه‌دراوه‌ و( جێ خۆیه‌تی سوپاسی کاک شاهۆ حوسێنی له‌م باریوه‌ بکرێت و ته‌نانه‌ت ته‌شویق نامه‌شی پێ بدرێ).

 به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌ قه‌دری ئه‌م شتانه‌ ناگیرێ و ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌ به‌رێکی ئه‌مه‌گناسی هه‌با تاکو ئێستا کاری زۆر گرینگتری پێ ده‌کرا ئه‌من له‌وه‌ دلنیام که‌ ئه‌م تاقمه‌ی به‌رێوه‌ به‌ری تیشک ده‌که‌ن و به‌ ئینحساری شه‌خسی خۆیان ده‌رهێناوه‌ ئه‌گه‌ر که‌ره‌سته‌ی مۆدێرن تر و پرسنلی زیاتریشیان هه‌بێ  به‌ هۆی ئه‌م خه‌سله‌تانه‌ی باسم کردون له‌وه‌ی‌ که‌ هه‌ن باشتر نابن ، به‌لام به‌ قه‌ولی فارسان ماسی هه‌ر کات له‌ ئاو بگری تازه‌یه، ‌ هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ که‌ تا فه‌رهه‌نگی ئێستای به‌رێوه‌ به‌ری تیشک پایه‌کانی خۆی دا نه‌کوتاوه‌ بیرێکی ژیرانه‌ و حکیمانه‌ی لێ بکرێت و سیستێمێکی باش و رێک و پێک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دیاری بکردرێ.

 به‌ پێ ته‌جروبه‌ی نه‌ هێنده‌ زۆری خۆم ئه‌م جه‌ند پێشنیارم هه‌یه‌ که‌ هیوادارم یارمه‌تیده‌ر بێت.

1- به‌رێوه‌ به‌رایه‌تی تیشک پێویستی به‌ که‌سایه‌تییه‌کی خاوه‌ن سه‌لاحیه‌ت و ده‌سته‌لات داره‌ که‌ له‌ باری ئیجرایی و عه‌مه‌لی بتوانێ وه‌لام ده‌ر بێت،  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زۆر گرینگه‌ که‌ کاک حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی وه‌ک مه‌سئولی یه‌که‌م،  رۆژانه‌ ئاگاداری کاره‌کان بێت و نه‌زاره‌تی به‌سه‌ردا هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش هاتنی کاک حه‌سه‌ن وه‌ک زه‌روره‌تێکی گرینگی لێهاتوه‌.

2- به‌ درێژایی مێژووی تیشک،  بۆ هه‌موان ده‌رکه‌توه‌ که‌ به‌رێوه‌به‌ری ئێستای تیشک نه‌یتوانی که‌ ئه‌م ئه‌رکه‌ به‌رێوه‌ به‌رێت و له‌م تاقی کارییه‌دا سه‌رنه‌که‌وت،  هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ که‌ ئه‌م تاقمه‌ به‌ ته‌واوی سه‌لاحیه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییان لێ بستندرێته‌وه و ‌ ده‌سته‌یه‌کی باشتر، دلسۆزتر، حیزبیتر و لانی که‌م ئه‌مه‌گ ناس  بۆ ئه‌م کاره‌ هه‌لبژێردرێن.

  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن به‌ پرس کردن به‌ کۆمیته‌ی ئوروپا و کومیته‌کان‌ی حیزبی له‌ ولاته‌کان له‌ سه‌ر ئالترناتیوه‌کان بدوێن و به‌ هه‌لسه‌نگاندنی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌سته‌یه‌کی هه‌لبژێرن که‌ که‌مترین ره‌خنه‌یان بێته‌وه‌ سه‌ر و جێ متمانه‌ و باوه‌ر بێت،  بێ گومان حیزبی دێمۆکرات له‌م باره‌وه‌ کوری باش و جێ باوه‌ری زۆره‌ و که‌م ناهێنێت.

3- ئه‌م کورده‌ عێراقییانه‌ی که‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تیشکن ده‌توانن وه‌ک کارمه‌ندێک تا ئه‌و کاته‌ی که‌ لازمه‌ بۆ تیشک بمێنن،  به‌لام زۆر نادروست و ناره‌وایه‌‌ که‌ له‌ به‌رێوه‌ به‌رایه‌تیدا بن و بریاره‌ گرینگه‌کانی تیشک و حیزبی دێمۆکرات بکه‌وێته‌ ده‌ستیان. هه‌ر بۆیه‌ش له‌ هه‌وه‌لین هه‌نگاودا که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌م که‌سانه‌ له‌به‌ر چاو بێت.‌

5- به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی کادر و نه‌فه‌راتی زیاتر، بوونی ستۆدیۆ یان چه‌ندین ده‌فته‌ری تر له‌ کوردستان و ولاتانی سکاندیناوی به‌ تایبه‌ت له‌ سۆئێد زۆر گرینگه‌، له‌مه‌ر ‌ که‌م کردنه‌وه‌ی گرانایی کاره‌کان و دابه‌ش کردنی شوێنه‌کان  و له‌ سنتالیزه‌ ده‌رهێنانی ستۆدیۆی پاریس.

 

له‌ کۆتاییدا پێم خۆشه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بکه‌م که‌ هیچ پێویست ناکا شه‌رم،  دۆستایه‌تی ‌و ته‌عاروفاتی بێ جێ،  پێش به‌ ره‌وتی کاره‌کان بگرێ له‌ هه‌موو شت گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ مه‌سله‌حه‌تی حیزب و نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ به‌ر جاو بێت،  هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ و  ده‌بێ جیدی و به‌ توانا بریاری له‌ سه‌ر ئه‌م خالانه‌ بدرێ و مکانیزمی عه‌مه‌لی کردنی ئه‌م کارانه‌ له‌ ماویه‌کی کورتی زه‌مانی بکه‌وێته‌ گه‌ر.

  


  ارسالی: ک- ق 

* نام و نام خانوادگی :
* آدرس ایمیل:
موضوع پیام:

*پیام:


1000 کاراکتر 1000 کاراکتر 1000 کاراکتر 1000

    

 

آخرین مطالب ارسال شده
:: وقایع پاوه به روایت برادر شهید چمران
:: آیا قاسملو هم مزدور رژیم بود؟! واقعیت هایی تکان دهنده از زبان ملاحسن رستگار
:: "22 تیر، صفحه ای از تاریخ ، بهانه ای برای قهرمان سازی"
:: بیست و یکمین بیست و دو تیر و تیر اثبات یک واقعیت
:: پخش دیار و نادیار در آُستانه 22 تیر
:: بی پرده با مسعود بارزانی در خصوص اشغال عراق
:: بارزاني: به سوالات مربوط به رابطه با اسرائيل پاسخ نمي دهم
:: تاول های برجای مانده بر چهره سردشت
:: گرد و غبار، جنین مادران باردار را تهدید می کند
:: واكنش پژاك به اعدام عبدالمالك ريگي
:: آمادگی کردستان برای صدور برق به شمال عراق
:: آمار تکان دهنده ازفساد درونی حزب دمکرات شماره 5 (کریم تؤبه کار)
:: راز یک جنایت: جمشید پیری، چیا
:: ترور رهبران حزب دمکرات کردستان در هاله ای از ابهام
:: قاضی محمد و برائت!
:: جلسه نقد کتاب عرفان قانعی فرد
:: بی اعتنایی دولت اقلیم کردستان در قبال حمله اسرائیل
:: اعدام 5 نفر و توضیحات دولت آبادی
:: تلاش اقليم كردستان براي موضع گيري سران عراق عليه ايران
:: حس مي‌کردم «فرمانده جنبش کردستان» هستم. عیسی پژمان
:: مصاحبه ای با غفور مصطفائی (پدر تیمور مصطفایی)- قسمت اول:
:: اعدام جوانان کرد، از واقعیت تا سوء استفاده احزاب سیاسی!
:: توضیحات دادستان تهران درباره فرزاد کمانگر و دیگر اعدام شدگان
:: لغو اعتصاب و شکستی دیگر در پرونده حزب دمکرات کردستان
:: اعدام 5 تن از اعضای پژاک و دلسوزی های حزب دمکرات
:: حزب‌دمکرات از رویای ملی‌گرایی‌ تا‌واقعیت اضمحلال
:: "دوله تو" زندان مخوف حزب دمکرات کردستان منطقه سردشت
:: حمله شیمیایی به سردشت
:: آواره جلالی، دستاورد جدید تیشک تی وی
:: برخورد منافقانه عضو دفتر سیاسی اتحادیه میهنی کردستان عراق
Code And Design By : diarunadiar.com