تبليغاتX
دیار و نادیار - خیلی یه زدان پناه باش تر بناسن!! به شی 1
درباره ما
«کۆمه‌ڵه‌ی مافی مروڤی دیار»، به مه به ستی پشتیوانی دارایی و روحی و هه روه ها مافه کانی مروڤ له قوربانیانی ره‌شه‌کوژی و نه‌بوونی ته‌ناهی له ناو‏چه کوردنشینه‌کانی وڵات پێک هاتووه. هه موو بنه‌ماڵه یه‌کی قوربانیان له دوای پێوندی له گه‌ڵ ئێمه و پڕ کردنه‌وه‌ی فورمی ئه‌ندامه‌تی ده‌که‌ونه ژێر داکوکی دارایی و روحی کۆمه‌ڵه که‌مان.
به‌سوپاس له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان که ئێمه‌ی له‌ دابین کردنی بابه‌ت و نێوه‌رۆکی سایت یاری ده‌که‌ن و پێزانین له نووسه‌ران: قوربانی تێرور، روژهه‌ڵات تایمز، تاوانه‌کان، سارا بازیچ، قه‌ند‏چی، هوشمه‌ند و هه‌موو ئازیزانی دیکه‌ش.
ناوه‌ندی زانیاری کۆمه‌ڵه‌ی دیار.
پیوندها
لوگوی شما




لینک ها
عکس روز
سخن روز
امکانات

لوگوی ما ! تماس لینک به ما ! áíä˜ RSS

آمار بازدید :
کاربرآنلاین :

خیلی یه زدان پناه باش تر بناسن!! به شی 1
 

خیلی یه زدان پناه باش تر بناسن!!

 

حسه‌ین لیَنین په‌نا ( یه‌زدانپه‌نا )  و بنه‌مالَه‌که‌ی  له‌ رِابوردوو له‌ ئیَستادا و له‌ داهاتوودا.

 به‌گله‌ره‌کانی سه‌قزلوو ئێستا نه‌ک لێنینپه‌نا یان یه‌زدانپه‌نا، به‌ڵکوو " پارتیپه‌نا " ن و زیکروفیکریان له‌ پێناو پارتی و بارزانی دایه‌!

 

 

 

حسهین کوڕی عومهر خان ( بهگ ) خهڵکی یهکیَ لهگوندهکانی دهوری بۆکانهبهناوی سه‌قزلو  , باوکی حسه‌ین وه‌کو هه‌ر به‌گله‌ریَکی تری ئاسایی کوردستان هه‌تا توانی زوڵَم و زۆری خۆی  کردو  به‌ ڕِۆژی ڕِوناک ماڵَی خه‌لَکی تاڵاَن ده‌کردو بێ حوڕمه‌تی به‌ خه‌ڵَک ده‌کرد. دوای شۆرِشی گه‌لانی ئێران له‌  ساڵی1357  باوکی حسه‌ین وه‌ک زۆربه‌ی به‌گله‌ره‌کان ڕووی کرده‌ عێَڕاق بۆ دژایه‌تی کردنی ڕێَژیمی تازه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاَت گه‌یشتوی ئیَران و دیفاع له‌ ڕێژیمی گۆڕِبه‌گۆڕی په‌هله‌وی و وه‌ده‌ست هێَنانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی له‌ ده‌ست چوی  جارانی , ئه‌وه‌ بوو دوای ماوه‌یه‌ک له‌ ڕێگای به‌غداد و به‌ هاوکاری " حسه‌ین وته‌نی ڕێژیمی به‌عسی فاشی  " باوکی حسه‌ین و براکه‌ی و دایک و خوشکه‌کانی  تێَیان ته‌قاند بۆ هۆله‌ند.

 

حسه‌ین و سه‌عید و براکه‌ی تریان واته‌  ره شید  که‌  وه‌ک هه‌ر به‌چکه‌  به‌گله‌رێکی تر  هه‌وای  کۆمۆنیست و کرێکارو زه‌حمه‌تکێَشانی ئێران له‌ که‌لله‌ی دابوون  و  له‌م لاشه‌وه‌ به‌  ڕێَنوێَنی باوکیان  که‌  ده‌یگوت به‌گله‌ر ده‌بێَ دوای له‌ده‌ستچونی ده‌سه‌ڵات و شکانیدا له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی ئاساییدا، ده‌بێ وه‌ک مرۆڤێکی ئینساندۆست و کۆمۆنیست و میراتگری لێنین بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جار بتوانێَ له‌م ڕێگایه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ده‌ستچووه‌که‌ی بێنێته‌وه‌ ده‌ست و به‌رده‌وام بێت له‌ خوێنمژی. سه‌عید و حسه‌ین و ڕه‌شید بۆ خه‌بات له‌ پێَناو ئه‌و کرێَکارو و زه‌حمه‌تکێشانه‌ی که‌  به‌ درێژایی  ژیانیان له‌ لایه‌ن به‌گله‌ره‌کانه‌وه‌ چه‌وسێَندراونه‌ته‌وه‌( له‌ کاتێکدا خۆیان به‌چکه‌ به‌گله‌رن) ده‌ستیان دایه‌ خه‌بات  کردن بۆ ڕزگاری چینی چه‌وساوه‌ی ئێران به‌ گشتی و کرێَکارو زه‌حمه‌تکێشان به‌ تایبه‌تی. بۆ ئه‌م خه‌بات کردنه‌ش سه‌عید و حسه‌ین و ڕه‌شید چونه‌ ناو ( سازمان چریکهای فدائی خلق ایران ) و بوون به‌ ئێَرانیه‌کی بێ هاوتاو  کۆمۆنیستێَکی ته‌واو عه‌یار   که‌ ستالین و  مارکس و لیَنین سه‌رمایه‌دار بوون به‌رانبه‌ر  ئه‌م سێ به‌چکه‌ به‌گله‌ره‌ تازه‌ کۆمۆنیسته‌ توندڕِه‌وانه‌دا.

سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زۆر کورد له‌ناو چریکه‌کاندا و به‌ کوشت چونی زۆر له‌ کورده‌کان له‌ ڕێگای بیروباوه‌ڕی ئه‌م ڕێکخراوه‌ ئێرانیه‌دا، که‌چی ته‌نیا چه‌ند به‌چکه‌ به‌گله‌رێکی وه‌ک حسه‌ین و سه‌عید و... ده‌سه‌ڵاتدار بوون له‌ کۆمیته‌ی به‌نێو کوردستانه‌که‌ی چریکه‌کاندا!!

واته‌ فارسه‌کانیش پلانی باشیان هه‌بوو بۆ سه‌رکوتی دوباره‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان! له‌ لایه‌ک به‌ ده‌ست فارسه‌کانه‌وه‌ بیانچه‌وسێننه‌وه‌و له‌ لایه‌کی تریش به‌گله‌ره‌ خوێنمژه‌کانی دژه‌مرۆڤی به‌ڕه‌گه‌ز کوردی خۆفرۆشی وه‌ک حسه‌ین و سه‌عید و ڕه‌شید تاڵانیان بکه‌ن بیانکه‌ن به‌ نۆکه‌ری دووجار نۆکه‌ر.

له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی کوردستانی ئێران و له‌ ناو چریکه‌کاندا، ڕه‌شید یه‌زدانپه‌نا، واته‌ برا گه‌وره‌ی حسه‌ین و سه‌عید و حه‌سه‌ن گوله‌یه‌کی وێڵ تێیهه‌ڵه‌نگوت و گیانی لێستاند! ئه‌م ڕه‌شید به‌گه‌ی به‌ ناو شه‌هیدی چریکه‌کان و پاشانی شه‌هیدی سازمانی چه‌ند نه‌فه‌ری هوویت و ئێستاش بووه‌ به‌ شه‌هیدی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و وه‌ک ده‌ڵێن کارتی پێناسی بۆ دروستکراوه‌ که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا پێشمه‌رگه‌ی حیزب و ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کان بووه‌و له‌ ڕێگای ئاڵای کوردستان دا شه‌هید بووه‌!!

به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک با ئه‌گه‌ر به‌زۆریش بێت ببێته‌ شه‌هیدی ڕێگای پارتی و بارزانی باشتره‌، چونکه‌ به‌ڕاستی براکه‌ی خزمه‌تێکی زۆری به‌ ڕێبازی بارزانی کردووه‌و به‌ بۆنه‌ و بێبۆنه‌ خه‌ریکی نامه‌و نامه‌ کاریه‌و له‌ ساڵیاده‌کانی جوڵانه‌وه‌ی بارزانی له‌ جێگای خۆیدا بابه‌تی له‌سه‌ر نوسیوه‌و خۆشخزمه‌تی پێکردووه‌.

 

ساڵَ تیَپه‌ڕِی و رێَکخراوه‌کان  به‌ گشتی و  سازمانی چریکه‌کان به‌ تایبه‌تی به‌ره‌ی  خه‌باتی له‌ لایه‌ک لێ به‌ر ته‌سک بوه‌وه‌و  له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ باوه‌ڕِه‌کان و ئیده‌ جیاوازه‌کان له‌ به‌ر یه‌کترازان و  هه‌ر که‌سه‌ به‌ ڕێگایه‌کدا سه‌ری خۆی هه‌لَگرت و هه‌ندیَ که‌سی له‌ ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه‌ و له‌ ماو‌یه‌کی کورتدا چریکه‌کان بوون به‌ نزیکه‌ی زیاتر له‌ 15 ورده‌ ڕێَکخراوی چه‌ند نه‌فه‌ری و تاک نه‌فه‌ری , ڕه‌شیدو سه‌عید و حسه‌ین له‌ خزمه‌ت چه‌ند فارسێَک دابوون به‌ ناوی ڕێَکخراوی (هوویت)  و خۆش خزمه‌تیان به‌م برا فارسانه‌ ده‌کرد و لافی ئێَرانی بوونیان لێَده‌داو یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێَرانیان له‌ لا گرنگتر بوو له‌ ئاڵاَو چوار پارچه‌ی خاکی کوردستان و هه‌رگیز خه‌ونیشیان به‌ زمان و لیباس کولتورو ئاڵاَو خاکی کوردستانه‌وه‌ نه‌ده‌دیت و رِچه‌شکێَن و سنور به‌زیَن به‌زێن نه‌بوون. ئه‌و کۆمۆنیسته‌ ئێرانیه‌ ئه‌سیلانه‌ که‌ میراتگری لێنین و مارکس بوون و له‌ ئاست سنوری نیَوده‌وڵه‌َتی وڵاَتاندا کوێَر بوون و پیَیان وابوو که‌ دونیا هیچ سنورێَکی نیه‌ و کریَکاری ئێران و ئامریکاو ئافریقا و ئوستڕالیاو ئوروپا  هه‌ر یه‌کن و  خه‌بات کردن له‌ هه‌ر شویَنیَکی دونیا به‌ دژی ئیمپڕیالیزم هه‌ر خه‌باته‌و  هه‌ر بۆ سه‌ر که‌وتنی چینی چه‌وساوه‌یه‌ ...دوای داگیر کردنی کوه‌یت له‌ لایه‌ن ده‌وڵَه‌تی عێراقه‌وه‌  و هێَرشی ئامریکا بۆ سه‌ر عێَراق و رِاپه‌ڕِینی خه‌ڵَکی کوردستانی عێراق و ئازاد کردنی به‌شی زۆری خاکی کوردستانی عێَراق  و هه‌رکه‌س هه‌رکه‌س و بێَ سه‌ره‌و به‌ره‌یی ئه‌م ناوچه‌ ئازاد کراوه‌ , زۆر که‌س ده‌ستی دایه‌ کاری جۆراو جۆرو  دروست کردنی گروپ و رِێکخراوو ده‌سته‌ی جیا جیا, هه‌ندێَ که‌س ده‌ستیان تیَکه‌ڵَی ده‌زگا جاسوسیه‌کانی ڕێژیمه‌کانی تورکیاو ئێَران و سوریه‌ و عێَراق کرد و  ده‌ستیان دایه‌ جاسوسی کردن بۆ ئه‌م ده‌زگایانه‌ .سه‌عید و حسه‌ین و ئامۆزاکانیان له‌ گه‌لَ چه‌ند نه‌فه‌ریَکی تر که‌ له‌  خزمه‌ت ئاغاکانیان دا له‌  ناو هوویه‌ت دا خه‌ریکی خۆش خزمه‌تی کردن بوون له‌ سالَی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌دو یه‌کدا 1991 ئه‌مانیش بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند خزمه‌تکارێک بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن ئه‌مه‌یان به‌ بیر دا هات که‌ وه‌ک ئاغاکانی خۆیان جه‌ماعه‌تیَک له‌  ده‌وری خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت کردنی خۆیان و پولَ و پاره‌ په‌یدا کردن و شۆره‌ت په‌یدا کردن له‌ دونیادا و به‌ خه‌یاڵَی خاوی خۆیان کڵاَو له‌ سه‌ری خه‌لَکی کوردستان بنێن و ببن به‌ ڕێپیشانده‌رو له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن خوێنی خه‌ڵَک بمژن و به‌گله‌رێَتی خۆیان له‌ پێَستی کوردپه‌روه‌ریدا بکه‌ن وکورد واته‌نی گورگ بن له‌ پێستی مه‌ڕدا،  بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان زۆر له‌م به‌چکه‌ به‌گله‌رانه‌ شاره‌زا ترو ئاگادارتن له‌ پیلانی گڵاَوی بیَچوه‌ به‌گله‌ری  وه‌ک سه‌عید و حسه‌ین و حه‌سه‌ن و هاوشێَوه‌ی ئه‌و  بیَچوه‌ به‌گله‌ره‌خوێنمژانه‌, له‌ سالَی 1991 دا سه‌عید وحسه‌ین و ئامۆزاکانیان چه‌ند نه‌فه‌رێکی تر که‌ له‌ بنکه‌ی(مه‌قه‌ڕِی)  رێَکخراوی هوویه‌ت ی شاری ڕِانیه‌ی کوردستانی عیَراق دا بوون که‌ بریتی بوون له‌ چه‌ند فارس زمانێک و مه‌سئولیه‌تی ئه‌م مه‌قه‌رِه‌یان به‌ ئه‌ستۆوه‌ بوو، سه‌عید و حسه‌ین و ئامۆزاکانیان و ئه‌و چه‌ند کورد زمانه‌ی له‌و مه‌قه‌ره‌دا بوون فارسه‌کانیان ده‌ر کردن و پێَیان گوتبوون که‌ ئه‌وان ده‌یان هه‌وێَ ڕێَکخراوێکی کوردی چوار پارچه‌ خواز دروست بکه‌ن و ببن به‌ کوردستانی! بۆیه‌ وا باشه‌ به‌ر له‌وه‌ی بتانگرین یان ڕاده‌ستی به‌ره‌ی کوردستانیاتن بکه‌ین به‌ نێوی مجاهدین مه‌قه‌ڕه‌که‌مان بۆ چۆل که‌ن و ئه‌موالی مه‌قه‌ڕه‌که‌ش بۆ ئێمه‌ جێبێڵن، ئه‌گه‌ر نا توشی گیروگرفت ده‌بن له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێڕاق و به‌ نێوی مجاهدین خرابتان به‌سه‌ر دێت، ئه‌م فارسه‌ به‌دبه‌ختانه‌ش هه‌ر به‌بێ یه‌ک ودوو شتومه‌کی شه‌خسی خۆیان هه‌ڵگرت و مه‌قه‌ڕیان بۆ به‌گله‌ره‌‌ تازه‌نه‌فه‌سه‌ چوارۆپارچه‌خوازه‌کان جێهێشت!! به‌ پێی ڕه‌سمی عه‌شایه‌ری و ئاغاواتی کۆنی باوکو باپیرانیان و بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌سمی ئاغاوه‌تی نه‌شکێنن، سه‌عید به‌ کن فه‌ یه‌کونێک بوو به‌ سکرتێرو ئامۆزایه‌کی به‌ جێگرو حسه‌ین به‌ به‌شی په‌یوه‌ندی و مه‌سئولی بێسیم و....  وه‌ک له‌ شوعاره‌که‌یان دا دیاره‌ که‌ ده‌لَیَن"ئیَمه‌ ده‌مان هه‌وێ ئه‌و سامه‌ بشکێَنین و به‌ڕِاشکاوی بڵێَین کوردین و وخه‌ڵَکی وڵاَتی داگیرکراوی کوردستانین و هه‌ڵوێسٍتیشمان له‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ دیاری ده‌که‌ین به‌ بێَ ترس و له‌رزی سیاسی له‌وه‌ی که‌پێَمان بڵێَن ته‌جزیه‌ ته‌ڵَه‌ب ( جیاوازی خواز ). به‌ڵێَ ئه‌مه‌  بوو دوای ده‌ر کردنی ئه‌و چه‌ند فارس زمانه‌ له‌ مه‌قه‌ڕِی هوویه‌ت له‌ شاری ڕانیه‌ی کوردستانی عیراق و به‌ ده‌ست که‌وتنی ئه‌و چه‌ک و چۆڵَه‌ی که‌ له‌م مه‌قه‌ڕه‌دا بوو بۆ ئه‌م براو ئامۆزایانه‌ بوو به‌ یارمه‌تیده‌رێَکی باش بۆ ڕوت کردن و کوشتنی خه‌ڵَکی بێ گوناهی کوردستانی ئێران که‌ هاتوچۆی ناوچه‌ی ڕانیه‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره‌یان ده‌کرد بۆ کاسبی کردن و نان په‌یدا کردن له‌ نیَوان سنوری کوردستانی ئێَران و کوردستانی عیراق دا. له‌و ماوه‌دا که‌ له‌ ڕانیه‌ بوون و هیچ ده‌سه‌ڵاَتێَک له‌ ئارادا نه‌بو وه‌ که‌س خۆی به‌ به‌رپرس نه‌ده‌زانی له‌ ڕِوداوو پێَشهاته‌کانداو هه‌ر که‌س مه‌سئولیه‌تی خۆی له‌ ئه‌ستۆ بوو, سه‌عید و حسه‌ین و ئامۆزاکانیان به‌ که‌یفی خۆیان چیان له‌ ده‌ستی هات کردیان، له‌ کوشتنی خه‌ڵَکی بێ گوناهو بێ ده‌ره‌تانه‌وه‌ تا کاسبکارو  کاروانچی و هه‌تا دوایی , ئه‌و کاته‌ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌  که‌ ماشێنیَکی لاندکرۆزێری ڕه‌نگ سوریان هه‌بوو ( ئه‌م ماشیَنه‌ هی سازمانی هوویه‌ت بوو له‌ مه‌قه‌ڕی ڕانیه‌ ئه‌مان داگیریان کردبوو ) به‌م ماشیَنه‌ ده‌چون بۆ ناو ڕانیه‌و هه‌ر که‌سێکی ئێَرانیان بدیبایه‌ به‌ زۆر سواری ماشێنیان ده‌کردو  پاش چه‌ند پرسیارێَک له‌ باره‌ی خۆی و ناوو نازناوو کارو شتی له‌م بابه‌ته‌ وڕاگرتنی له‌ لای خۆیان، که‌ زانیبایان که‌س به‌دوایدا نایه‌ت و که‌س نیه‌ لێی بپرسێته‌وه‌ ده‌یان کوشت و چه‌ند کاغه‌زێکیان بڵاَو ده‌کرده‌وه‌ به‌ ناو کوچه‌و کۆڵاَنه‌کانی شارۆچکه‌ی ڕانیه‌دا که‌ گۆیا ئه‌م که‌سه‌ی که‌ ئه‌مان کوشتویانه‌ جاش و خۆفرۆش بووه‌و خیانه‌تی به‌ نه‌ته‌وه‌ی کوردو خاکی کوردستان کردووه‌!! به‌لاَم ئه‌گه‌ر که‌سێکیان بگرتبایه‌و خه‌ڵَکی له‌ پشت بایه‌و که‌سێک هه‌با لێی بپرسێته‌وه‌ زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ ده‌یان گوت ببورن‌ ئێمه‌ هه‌ڵَه‌ بوین و به‌ هه‌ڵَه‌  تۆ گیرابوی! سه‌عید ژنی نه‌هێنابوو هه‌ر چه‌ند برا گه‌وره‌ی حسه‌ین بوو، به‌لاَم حسه‌ین ژنی هه‌بوو وه‌ خاوه‌نی منداڵێکیش بوو به‌ ناوی سمکۆ یه‌( ژنه‌که‌ی حسه‌ین خه‌ڵکی ڕانیه‌و کوردی کوردستانی عێڕاقه‌ و ئێستاش ماڵی له‌ ڕانیه‌یه‌)  دیاره‌ پاش ماوه‌یه‌ک حسین ژنه‌که‌ی ته‌لاَق داو منداڵَه‌که‌ش هه‌ر له‌ لای دایکێَتی نه‌ک له‌ لای حسین, ته‌نیا جاروبار نه‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک سه‌ردانی حسه‌ین ده‌کات و به‌س ( سمکۆی کوڕِی حسه‌ین به‌ ناو براگه‌وره‌که‌ی کراوه‌ته‌وه‌که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ناوی ڕه‌شید و نازناوه‌که‌ی سمکۆ بوو که‌ له‌ ڕێزی چریکه‌کاندا و له‌ پێناو ئازادی ئێرانێکی یه‌کپارچه‌ دا کوژراو ئێستا بووه‌ به‌ شه‌هیدی ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان!!) سه‌عید  دڵَی به‌ کچێَکی خه‌ڵَکی سلێَمانی وه‌بوو  که‌ به‌ وته‌ی خۆیان واته‌ حسه‌ین و حه‌سه‌ن و باوک و دایکی له‌ مێژ بوو که‌ یه‌کتریان خۆش ده‌ویست و ماوه‌ ماوه‌ سه‌عید له‌ ناو بازاڕِو شوێنی تایبه‌تی دیاری کراوی خۆیاندا یه‌کتریان ده‌دیت  , ده‌ڵێَن به‌رد له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ر بێَته‌وه‌ وه‌ سه‌ری پیاوی کڵَۆلَ ده‌که‌ویَت . به‌ڵاَم له‌ سه‌رێَکیشه‌وه‌ ده‌بێ بڵَیَم خودا غه‌زه‌ب له‌ سه‌رانی کۆماری ئیسلامی بگرێَت له‌ گه‌لَ ئه‌م هه‌مو  ڕِه‌شه‌کوژیه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ کردویانه‌ و به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن، به‌ ڕوو ڕه‌ش کردنی خۆیان ڕِوی هه‌ندێ که‌سیان سپی کرده‌وه‌! ئێستا ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ هه‌ر شویَنێک بکوژرێَ بێگومان خه‌ڵَک ده‌ڵێن ئه‌وه‌ ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئیَرانی تیَدایه‌! جائه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک کردبێتی گرنگ نیه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌ره‌تا پێشبینی ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ کۆماری ئیسلامی بکه‌ری ئه‌م قه‌تڵه‌یه‌، یان بڵێَن فڵاَن شویَنه‌ ته‌قێَندرایه‌وه‌ ده‌ڵێن بێگومان ده‌ستی اسامه‌ بن لادن ی  تێدایه‌. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو له‌و کاته‌ دا که‌ کۆماری ئیسلامی ئیَران ده‌ستی دایه‌ تیَرۆر کردنی ئه‌ندامانی حیزبی دیَمۆکراتی کوردستانی ئیَران و کۆمه‌لَه‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی تر له‌ کوردستانی عێڕاق داو له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا سه‌دان که‌سی تیرۆر کرد و ده‌یان که‌سیشیان به‌ هۆی تیرۆریسته‌کانیانه‌وه‌ دزین و بردیاننه‌وه‌ بۆ ئێران و له‌وێ کوشتیانن. سه‌عید یه‌زدانپه‌نا ڕۆژێَک بۆ دیتنی ئه‌و کچه‌ی که‌ خۆشیده‌ویست و دۆستی بوو له‌ ڕانیه‌وه‌ به‌ ته‌نیاو و به‌ لانکرۆزێره‌ سوره‌که‌ی که‌ له‌به‌ر ده‌ستیان دابوو، له‌گه‌ڵ حسه‌ین و یه‌کێک له‌ ئامۆزاکانی  چوون بۆ سلێَمانی. دوای هه‌ندێک گه‌ڕان و سوڕان له‌ ناو شارو سه‌ردانی چه‌ند دۆست و براده‌ری خۆیان له‌م شاره‌دا، سه‌عید حسه‌ین و ئامۆزاکه‌ی له‌ ماڵی براده‌رێکیان جێدێڵێت و به‌ ته‌نیا ده‌چێت بۆ ژوانی خۆشه‌ویسته‌که‌ی که‌ ماڵیان ده‌که‌وته‌ یه‌کێک له‌ محه‌له‌کانی شاری سلێمانی به‌ ناوی‌ (زه‌رگه‌ته‌). سه‌عید له‌ کاتی خۆی و له‌وجێگایه‌ی که‌ ده‌بوو چاوی به‌ کچه‌ بکه‌وتایه‌ له‌ نزیک ماڵی باوکی کچه‌که‌دا له‌ لای پردێَکی بچکۆڵَه‌ که‌ بۆ جۆگه‌ ئاوێَک دروست کرابوو له‌ ناو ماشێنه‌سوور دا چاوه‌ڕوانی دیداری کچه‌ بووبه‌ پێی ئه‌و ئاگاداریه‌ی ئێمه‌ هه‌مانه‌،‌ که‌س و کاری کچه‌ که‌ ئاگاداری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌بن و به‌ برای کچه‌ ده‌ڵێَن تۆ بێشه‌ره‌فی! ئه‌گه‌ر نا چۆن ئێرانیه‌کی ده‌مڕوت ئاوا به‌ ئاشکرا ته‌حه‌دا له‌ خوشکت ده‌کات و ئابڕوو ناموست ده‌بات!  برای کچه‌ش بۆ کڕِینه‌وه‌ی ئابڕِوو شه‌ره‌فی خۆی و بنه‌ماڵَه‌که‌ی( وه‌ک پیشه‌ی ئاسایی کوردان به‌ گشتی و خه‌ڵَکی کوردستانی عیراق به‌ تایبه‌تی) و  بۆ ته‌مبێکردنی سه‌عید و ئه‌مسالی وه‌ک ئه‌و بڕیاری کوشتنی سه‌عید ده‌دات. سه‌عید له‌ ناو ماشیَنه‌که‌دا که‌ به‌ ته‌نیاو چاوه‌ڕوانی هاتنی کچێکی دۆستی بوو، بێئاگا له‌وه‌ی که‌ برای کچه‌ به‌رنامه‌یه‌کی باشی بۆ ته‌نیوه‌و به‌ پێی عادات و ته‌قالیدی خه‌ڵکی کوردستانی عێڕاق ده‌بێ ئه‌مڕۆ ئابڕووی خۆی بکڕێته‌وه‌و گیان له‌و که‌سه‌ بستێنێت که‌ بووه‌ به‌ مایه‌ی سه‌رشۆڕی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی. دیاره‌ به‌ پێیَ ڕوداوه‌که‌‌ ده‌بێَ کچه‌ش ئاگاداری کوشتنی سه‌عید بوبیَت به‌ڵاَم ئیمکانی ئه‌وه‌ی نه‌بوبێت که‌ هه‌واڵَه‌که‌ به‌ سعید بگه‌یه‌نێ و ئه‌میان له‌ مه‌سه‌له‌که‌ ئاگادار بکاته‌وه‌,  ئه‌و کاته‌ی که‌ سه‌عید له‌ و شوێنه‌ وه‌ستابوو له‌ جێگای ئه‌وه‌ی کچه‌که‌ بچێَت بۆ ژوانی سه‌عیدو ده‌سته‌ملانی یه‌کتر بن، که‌چی ئه‌مڕۆژه‌ به‌ پێچه‌وانه‌و برای کچه‌که‌ ده‌چێَته‌ دوایین ژوانی سه‌عید و له‌ ته‌نیشت لاندکرۆزێره‌که‌ ده‌وه‌ستێت و لوله‌ی دمانچه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ ده‌می سه‌عید ده‌باته‌ پێَشه‌وه‌ مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ لوله‌ی ده‌مانچه‌که‌ی خستبووه‌ ناو ده‌می و چه‌ند گولله‌ک له‌ دوای یه‌ک ده‌ته‌قێنێت و هه‌رله‌وێدا گیان له‌ سه‌عید ده‌ستێنێت!! سه‌عید یه‌کسه‌ر هه‌ر له‌و شوێنه‌ ده‌کوژرێت ، سه‌عید ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیبوو ده‌ست بۆ ده‌مانچه‌که‌شی ببات که‌ به‌ قه‌دییه‌وه‌ بوو!!   دوای چه‌ نزیک به‌ سه‌عاتێک حسه‌ین و ئامۆزاکانی ئاگاداری کاره‌ساتی کوشتنی سه‌عید بوون و چوون مه‌یتی سه‌عید و ماشێنه‌ سوریان هێنایه‌وه‌و پاشان به‌ خاکیان سپارد. (  ئه‌گه‌ر برِواننه‌ وته‌کانی حسه‌ین له‌ یادی 10 سالَه‌ی کوژرانی براکه‌یدا‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ خۆمان ئاماده‌ نه‌کردبوو بۆ کوژرانی سه‌عید یه‌زدانپه‌نا واته‌ دڵَنیا بوو که‌ ڕێژیمی ئاخوندی نایکوژێت، له‌ قازانج زیاتر هیچ زه‌ره‌رێکی بۆ ڕێژیم نه‌بوو! قازانجه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که‌ هه‌ر کوڕه‌ فه‌قیرێکی کوردی که‌ ده‌ستکه‌وتایه‌  به‌ ناوی جاسوس و ئیلاءاتی سه‌ر به‌ ڕێژیم ده‌یکوشت و به‌م کاره‌ی  دۆستی زیاتری بۆ کۆماری ئیسلامی په‌یدا ده‌کرد) دوای کوژران و به‌ خاکسپاردنی ته‌رمه‌که‌ چه‌ند کاغه‌زێَکیان نوسی و له‌ سه‌ر تیرۆر کردنی سه‌عید یه‌زدانپه‌نا سکرتێری یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی گه‌لی کوردستان به‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیَران و به‌ ناو شاری ڕانیه‌دا بڵاویان کرده‌وه‌. به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ند کاغه‌زێک به‌ناو شاری ڕانیه‌ دا سه‌عیدی ئاشق و سوتاوی کچێکی شۆخ و شه‌نگ، له‌ ئاشقێکه‌وه‌ بوو به‌ شه‌هیدی ڕێگای ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان!! دیاره‌ حسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی زۆر باش ئاگاداری ئه‌م ڕاستیه‌ن و  حسه‌ین  برای کچه‌که‌ واته‌ قاتڵی سه‌عید زۆر له‌ حه‌سه‌نی برا بچوکی خۆی باشتر ده‌ناسێت!! به‌لاَم چونکه‌ خه‌ڵکی کوردستانی عێڕاقه‌و ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاَتی هه‌یه‌و له‌ یه‌کێ له‌ حیزبه‌کانی کوردستانی عیراق دا ئه‌ندامه‌و به‌ کوردی به‌ کورتی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و له‌ حسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی بێمنته‌، به‌ که‌یفی خۆی ده‌خواو ده‌نوێ و ده‌سوڕێته‌وه‌! له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ خاوه‌ن عه‌شیره‌ت و که‌س ناتوانێت پێی بڵێ پشتی جاوت برۆیه‌. له‌ملاشه‌وه‌ حسه‌ین به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک خۆی له‌قه‌ره‌ی قاتڵی براکه‌ی واته‌ سه‌عید یه‌زدانپه‌نا نادات و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ نین باس له‌ شکایه‌ت کردن و یان داوای یاسایی تۆمارکردن بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی کوشتنی سه‌عید، چونکه‌ به‌ شکایه‌ت کردن و به‌ به‌ قانونی کردنی مه‌سه‌له‌که‌ حسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕیسه‌که‌یان لێده‌بێته‌وه‌ به‌ خوری و هه‌رچی له‌بن به‌ڕه‌یه‌ دێته‌ سه‌ر به‌ڕه‌! ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر شکایه‌ت له‌ کابرای قاتڵ بکه‌ن هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کابرا دارده‌ستی ڕێژیمی ئێران بووه‌، پاش ئه‌مه‌ش کابرای قاتڵ قسه‌ی خۆی ده‌کات و ده‌ڵێت که‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناموس سه‌عیدی کوشتووه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سائیلی سیاسیه‌وه‌ نه‌بووه‌و نیه‌. بۆیه‌ حسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی تا ئێستا بێده‌نگه‌یان لێڕاکردووه‌و وه‌ک  ئه‌وه‌ی که‌ قاتڵی سه‌عید یه‌زدانپه‌نا نه‌ناسن و نه‌زانن که‌ له‌ سلێمانی و تا ئێستاش له‌ محه‌له‌ی زه‌رگه‌ته‌ داده‌نیشێت!! هه‌ر وه‌ک گوتمان ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که‌ ئاوا بمێنێته‌وه‌ باشتره‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌عید و بۆ خودی سه‌عیدیش که‌ کوژراوه‌. باشیه‌که‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌عید ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێن کوڕێکمان له‌ ڕێگای کوردستان و به‌ ده‌ستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی شه‌هید بوو!! بۆ سه‌عیدیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناوی وه‌ک دامه‌زرێنه‌رو ڕێبه‌ری به‌ نێو ڕێکخراوێک و وه‌ک  تیرۆرکراو به‌ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ده‌مێنێته‌وه‌و سبه‌ی ڕۆژ ئه‌کسه‌که‌ی  3 ده‌ر 4 له‌ دارو دیواری شاره‌کانی کوردستانی ئێراندا بکێشرێته‌وه‌. هه‌روه‌ک ئێستا حسه‌ین و سمکۆ کردوویانه‌ به‌ یه‌که‌م ڕێبه‌ری ڕچه‌شکێنی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و بووه‌ به‌ دامه‌زرێنه‌ری بیری یه‌کێتی و برایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و.....  له‌ ڕاستیشدا وا باشتره‌ بڵێن کوڕه‌که‌مان ژیانی له‌سه‌ر کوردستان دانا نه‌ک له‌سه‌ر کچێک. چونکه‌ ئه‌گه‌ر بڵێن له‌پێناو کوردستاندا گیانی به‌خشی هه‌زاران که‌س ده‌ڵی خوا عه‌فوی بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێن له‌سه‌ر کچێک کوژرا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر کێر لێگه‌ڕێ سه‌ر سه‌لامه‌ته‌! به‌ر له‌ کوژرانی سه‌عید و وه‌ک ڕێکخراوێکی سیاسی تازه‌دامزراوو وه‌ک دژبه‌رێکی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، سه‌عید داوای له‌ حیزبی دیموکرات کردبوو که‌ ڕێگابده‌ن و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ وه‌ک یارمه‌تی یارمه‌تیان بده‌ن بۆئوه‌ی حسه‌ین بچێَت و له‌ یه‌کێَ له‌ بنکه‌کانی حیزبی دێمۆکرات فێَری به‌کار هێَنانی بێسیم ( بێَته‌ل) بێَت به‌ڵَکو له‌ داهاتودا ببێته‌ بێسیمچیه‌کی باش  بۆ یه‌کێَتی قه‌وم وخێشانی گه‌لی کوردستان,  دوای کوژرانی سه‌عید و ته‌واو بونی ئه‌و پاره‌و پوڵه‌ی که‌ به‌زۆر له‌ کاروانچیه‌کانی کوردستانی ئێرانیان ستاندبوو له‌ ناو شاری ڕانیه‌و کۆیان کردبۆوه‌ ئامۆزاکانی سه‌عید و حسه‌ین و چه‌ند نه‌فه‌رێَکی تر تێَیان ته‌قاند بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاَت و ئوروپاو ئامریکا خۆتان بگرن هاتین . حسه‌ین له‌ لایه‌ک له‌به‌ر بێ پوڵَی و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خه‌ڵَکی بسه‌لمێَنێَت که‌ براکه‌ی به‌ ڕِاستی  سکرتێری ڕێکخراوێَکی کوردی سیاسی چوار پارچه‌ خواز  به‌ ناوی یه‌کێتی شۆڕشگێَرِانی گه‌لی کوردستان بووه‌و له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ تیرۆر کراوه‌  هه‌ر زوو گوشی بێسیمه‌که‌ی داناو  کۆنه‌ ڕادیۆکه‌ی سه‌عیدی ده‌ست دایه‌و به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکردو له‌ ژێَره‌وه‌یدا نوسی سکرتێری یه‌کێتی شۆڕشگێڕِانی گه‌لی کوردستان حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا!!! دیاره‌ شتێکی زۆر ئاساییه‌ و‌ خه‌ڵَکی کوردستان به‌ گشتی و جه‌وانان به‌ تایبه‌تی ئاشقی ووشه‌ی ئازادی و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵاَم هه‌ندێ  جار توشی لارِیَ و چه‌وتی و هه‌ڵَه‌ ده‌بن و  له‌ ڕێگایه‌که‌وه‌ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ خه‌بات که‌ هه‌ر خۆیان ده‌زانن و به‌س، دیاره‌ ئه‌م لاوانه‌ی که‌ دێن بۆ پێشمه‌رگایه‌تی به‌ دڵێکی پاک و بێگه‌رده‌وه‌ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ چه‌ک و خه‌بات کردن، به‌ڵاَم هه‌ندێَ که‌سی هه‌لپه‌ره‌ستی وه‌ک حسه‌ین پارتیپه‌نا(یه‌زدانپه‌نا) و بنه‌ماڵه‌که‌ی‌ بۆ نیازی گڵاَوی خۆیان و بنه‌ماڵَکه‌یان که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرن و خزمه‌تی خۆیانیان پێده‌که‌ن. مرۆڤی گڵاوی وه‌ک حسه‌ین و بنه‌ماڵه‌ خۆفرۆش و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌که‌ی کلاَو ده‌نێنه‌‌ سه‌ری چه‌ند  جه‌وانێَکی تازه‌ پێگه‌یشتوی دڵپاک و ساویلکه‌ که‌ ده‌کرێ بڵێین که‌ به‌ قسه‌ی هه‌موو که‌س فریو ده‌خۆن و  بێَ ئه‌وه‌ی پرسیار له‌ هیچ شتێَک بکه‌ن ئاماده‌ن خۆیان به‌ کوشت بده‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی  پێیان بڵێَن پێشمه‌رگه‌ن و پارێَزه‌ری خاک و ئاڵاَی کوردستانن.

 

 جهوانان بهگشتی  ئاشقی پێشمهرگایهتی و ئاواتیان ڕزگاری وڵاَت و وهدهست هێنانی مافی گهله بهشخوراوهکهمانه،‌ بهڵاَم ههندێ جار لهبهر خۆشهویستی زۆریان بۆ خاک و گهل و وڵاَتهکهیان و بهشێکَ لهجهوانهکان توشی لاڕِێیی بهواتایهکی تر چهواشهدهکرێن و بهههڵَهکردن لهدیاریکردنی بیروباوهڕێکدا دهبنههۆی لهدهست دانی گهورهترین سهرمایهی خۆیان کهگیانیانه! ههندێَ جاریش ههندێکهسی ههلپهرهست و ناکهس بهچهی وهک حسهین و حهسهن بۆ مهرامی گڵاَوی خۆیان و پهیدا کردنی ناوو شۆرهت لهناو خهڵَکداو بۆ سهرمایهگوزاری خۆشگوزهرانی کوڕی خهڵَک بهکوشت دهدهن بهناوی کوردو ئاڵاَو خاکی کوردستانهوه، حسهین و بنهماڵهخۆفرۆشهکهی ژیانی کوڕی خهڵک دهخهنهمهترسی و بهکوشتیان دهدهن بۆ ئهوهی پلهی مهسئولیهتی خۆیان بهرزو حیسابی بانکیان ههردهم پڕ بێت لهدۆلارو یۆرۆ!  " بهڵێَ کهخاک و ئاڵاوَ  سهربهخۆیی کوردستان خوێَنی دهوێ و فیداکاریَ و ماندوبونی دهویَ، دهبێ کچان و کوڕان و جوان و پیر ههوڵَ بدهن و خهبات بکهن بۆ وهدیهێَنانی ئامانجهپیرۆزهکانی کوردو خاکی کوردستان، که خۆی دهبینێتهوهلهئالاَو سهربهخۆیی خاکی کوردستان،بهڵاَم کێ ڕِێَبهرایهتی ئهم بزوتنهوهبکات بۆ وهدیهیَنانی ئهم ئامانجهپیرۆزانه؟! ئایا کام  مێشک ئهمهقبوڵَ دهکات کهبهچکهبهگلهرێَکی وهک حسهین، سهعید یان حهسهن ههستێ و ئاڵاَی پیرۆزی کوردستان بهدهستیهوهبگرێت و  ببێتهئاڵاَههڵگری ئازادی کوردستان، ئایا کێ باوهڕِ دهکات کهحسهین یان حهسهن دوای ئهوهی کهچهند ساڵَ بهخۆی و بهبراکهشیانهوه‌‌ لافی ئێَرانی بون و کۆمۆنیست بونیان لێدهدا و پێیان وابوو کهئازادی کریَکاری کارخانهکانی تاران و ئیسفههان و شارهکانی تری ئێران زۆر گرنگترن لهئاڵاَو خاکی کوردستان  چۆنهوا ئیستا طرِی نیشتمانێهروهری کهوتۆتهطیان و دلَ و دهرونی حسهین و بنهمالَهکهی و بونهتهرِیَبهرو رِیَێیَشاندهری خهلَکی کوردستان و ئالاَی کوردستان بهرز دهکهنهوهو دهبنه ێشتیوانی کریَکارو جوتیارانی کوردستان  ,کهسیَک بۆی ههیهئالاَی کوردستان ههلَطریَت کهبهخویَنی جوتیارو زهحمهتکیَشانی کوردستان فرڤک نهدرابیَت و بهنانی دهستی زهحمهتکیَشان طهورهنهبوبیَت و کورِهزالَم و بهڤکهخویَنمڕ نهبوبیَتکهسیَک دهتوانیَ ئالاَی ێیرۆزی کوردستان  ههلَطریَ کهباوهرِیَکی قولَی به‌  نهتهوهو خاکی ێیرۆزی کوردستان بیَـت و ئامادهبیَت طیانی لهم ێیَناوهدا ببهخشیَت ! کهسیَک دهتوانیَ ههلَطری ئالاَی کوردستان بیَت کهرِهنجبهرو و کورِهجوتیارو زهحمهتکیش بیَت نهک بهڤکهبهطلهر  و بیَڤوهخویَنمڕیَکی وهک حسهین لیَنین ێهنا  . حسهین دوای ههولَدانیَکی زۆرو بهردهوام توانی ڤهند جهوانیَک لهدهوری خۆی کۆبکاتهوهبهناوی ێیَشمهرطهو شۆرشطیَری و شتی لهم بابهتهدیارهوهک دهزانین ئهوانهی حسهین توانی فریویان بدات ڤهند جهوانیَکی مندالَکارهی تهمهن لهنیَوان 12 ههتا 25 سالَهبون کهزۆربهیان دههاتن بۆ ێیَشمهرطایهتی بۆ ناو حیزبی دیمۆکرات و کۆمهله‌  کهلهلای ئهوان وهریان نهدهطرتن تهنیا بۆ بهربهرهکانی ریَڕیمی ئاخوندی و بهنهسیب بونی ناوی ێیرۆزی ێیَشمهرطهدهڤونهلای حسهین و ههندیَکیشیان کهلهلایهن حیزبهکانهوهدهردهکران لهسهر ههندیَ بیَ نهزمی و کاری نامهسئولانهوهدهڤون بۆ لای حسهین و دهبون بهجهماعهتی حسهینحسهین زۆر بهێهرۆش بوو بۆ بهکوشت دانی ئهم جهوانهتازهێیَطهیشتوانهو ناساندنی ناوی یهکیَتی باوک و کورِان بهخهلَکی کوردستانی ئیَران  توندوتیڕی لهدڕی خهلَک بهشیَوهیهک کهدهیطوت خهلَک بکوڕن با ناومان بلاَو بیَتهوهو بلَیَن یهکیَتی باوک و کوران ههیهو دهستی لهحیزب و کۆمهلهئهستاندوهو تهنیا ئهمان لهناوڤهدا وجودیان ههیهو ئهمان دهسهلاَت دارن لهکوردستانبۆیهلهکاتیَکدا کهزستان و بهفرو باران و شهختهتهواو کوردستانی تهنیبو لهکاتیَکدا کهدهست بهلولهی تفهنطهوهدهیبهست و مرۆظ نهیدهتوانی لهڕورهوهبهبیَ سۆبهبخهویَ یان دانیشیَ حسهین کۆمهلَیَک لهکورانی خهلَکی زهحمهتکیَشی ناردنهوهناوڤهکانی ڕیَر دهسهلاَتی ریَڕیمی کۆنهێهرهستی و  بهجاریَک ههموی بهکوشت دان و بهلاف و طهزافیَکیشهوهدهیطوت ئیَمهێیَشمهرطهمان شههید بووه‌ "ئهوهی راستی بیَ حسهین و ههر ههمو ئهو کهسانهی کهئاطاداربون لهناردنهوهی ئهم کورِانهزۆر بهباشی دهیانزانی کهنایهنهوهو رِیَڕیم دهیانکوڕیَت " بهلاَم حسهین بۆ ناودهرکردنی خۆی طیانی کوری خهلکی لهلا طرنط نهبوو بهلَکو ئهمهطرنط بوو کهبلَیَن حسهین  ریَکخراوی باوک و کورانی ێیَک هیناوه‌ , لهکاتیَکدا حیزب بهم ههموو هیزهی کهههیهتی کهڤی لهناردنهوهی هیَزی ێیَشمهرطهبۆ ناوڤهخۆ ی دهێاریَزیَ و دهزانیَ زیان بهێیَشمهرطهدهطات کهڤی حسهین زۆر لهلای ئاسایی بوو کهکوری خهلَک بهکوشت بدات  و بلَیَ ئیَمهش لهمهیدان دا ههینبهلَیَ لهم ماوهدا حسهین زیاتر له‌ 50 کورِی خهلَکی بهکوشت داوهبهدهستی ئهم و ئهوو جهرطی زیاتر له‌ 50 دایکی سوتاندوهو  نزیک به‌ 50 ڕنی بیَوهڕن کردوهو بهدهیان مندالَی بیَ باوک کردوهتهنیا لهبهر ههندیَ نیازی طلاَوی خۆی و بنهمالَکهی و بۆ ناساندنی حسهین بهخهلَک .

دریژه هه یه ...

 ارسالی:  ڕاستییه کان

* نام و نام خانوادگی :
* آدرس ایمیل:
موضوع پیام:

*پیام:


1000 کاراکتر 1000 کاراکتر 1000 کاراکتر 1000

    

 

آخرین مطالب ارسال شده
:: وقایع پاوه به روایت برادر شهید چمران
:: آیا قاسملو هم مزدور رژیم بود؟! واقعیت هایی تکان دهنده از زبان ملاحسن رستگار
:: "22 تیر، صفحه ای از تاریخ ، بهانه ای برای قهرمان سازی"
:: بیست و یکمین بیست و دو تیر و تیر اثبات یک واقعیت
:: پخش دیار و نادیار در آُستانه 22 تیر
:: بی پرده با مسعود بارزانی در خصوص اشغال عراق
:: بارزاني: به سوالات مربوط به رابطه با اسرائيل پاسخ نمي دهم
:: تاول های برجای مانده بر چهره سردشت
:: گرد و غبار، جنین مادران باردار را تهدید می کند
:: واكنش پژاك به اعدام عبدالمالك ريگي
:: آمادگی کردستان برای صدور برق به شمال عراق
:: آمار تکان دهنده ازفساد درونی حزب دمکرات شماره 5 (کریم تؤبه کار)
:: راز یک جنایت: جمشید پیری، چیا
:: ترور رهبران حزب دمکرات کردستان در هاله ای از ابهام
:: قاضی محمد و برائت!
:: جلسه نقد کتاب عرفان قانعی فرد
:: بی اعتنایی دولت اقلیم کردستان در قبال حمله اسرائیل
:: اعدام 5 نفر و توضیحات دولت آبادی
:: تلاش اقليم كردستان براي موضع گيري سران عراق عليه ايران
:: حس مي‌کردم «فرمانده جنبش کردستان» هستم. عیسی پژمان
:: مصاحبه ای با غفور مصطفائی (پدر تیمور مصطفایی)- قسمت اول:
:: اعدام جوانان کرد، از واقعیت تا سوء استفاده احزاب سیاسی!
:: توضیحات دادستان تهران درباره فرزاد کمانگر و دیگر اعدام شدگان
:: لغو اعتصاب و شکستی دیگر در پرونده حزب دمکرات کردستان
:: اعدام 5 تن از اعضای پژاک و دلسوزی های حزب دمکرات
:: حزب‌دمکرات از رویای ملی‌گرایی‌ تا‌واقعیت اضمحلال
:: "دوله تو" زندان مخوف حزب دمکرات کردستان منطقه سردشت
:: حمله شیمیایی به سردشت
:: آواره جلالی، دستاورد جدید تیشک تی وی
:: برخورد منافقانه عضو دفتر سیاسی اتحادیه میهنی کردستان عراق
Code And Design By : diarunadiar.com