تبليغاتX
دیار و نادیار - نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ كاك عومه‌ر ئیلخانى زاده‌ و هاوڕێیه‌كانى
درباره ما
«کۆمه‌ڵه‌ی مافی مروڤی دیار»، به مه به ستی پشتیوانی دارایی و روحی و هه روه ها مافه کانی مروڤ له قوربانیانی ره‌شه‌کوژی و نه‌بوونی ته‌ناهی له ناو‏چه کوردنشینه‌کانی وڵات پێک هاتووه. هه موو بنه‌ماڵه یه‌کی قوربانیان له دوای پێوندی له گه‌ڵ ئێمه و پڕ کردنه‌وه‌ی فورمی ئه‌ندامه‌تی ده‌که‌ونه ژێر داکوکی دارایی و روحی کۆمه‌ڵه که‌مان.
به‌سوپاس له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان که ئێمه‌ی له‌ دابین کردنی بابه‌ت و نێوه‌رۆکی سایت یاری ده‌که‌ن و پێزانین له نووسه‌ران: قوربانی تێرور، روژهه‌ڵات تایمز، تاوانه‌کان، سارا بازیچ، قه‌ند‏چی، هوشمه‌ند و هه‌موو ئازیزانی دیکه‌ش.
ناوه‌ندی زانیاری کۆمه‌ڵه‌ی دیار.
پیوندها
لوگوی شما



لینک ها
عکس روز
سخن روز
امکانات

لوگوی ما ! تماس لینک به ما ! áíä˜ RSS

آمار بازدید :
کاربرآنلاین :

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ كاك عومه‌ر ئیلخانى زاده‌ و هاوڕێیه‌كانى
   به‌ریز ئیلخانى زاده‌ چه‌ند تیبینى له‌سه‌ر ره‌وتى حزبه‌كه‌تانم هه‌یه‌:

    دیاره‌ پیش كه‌وتن ئایدیولوژیا و پوچه‌ل كردنه‌وه‌ى هه‌ر دیارده‌یه‌ك كه‌ چه‌وسانه‌وه‌ى ماڤی مروفه‌ خاڵى ده‌ست پیكردنى ئازادیه‌. و ئازادیش ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ مادییه‌كانى خاوه‌ن فه‌لسفه‌ى نیوه‌روكى كومه‌لایه‌تى پیمان ده‌ناسینن كه‌ ئه‌و شته‌ پیویستمانه‌ بیخوین و ده‌ستمان كه‌ویت.به‌لام ئه‌و شته‌ پیویستمانه‌ به‌ ته‌نها ناتوانى مروف بكاته‌ مروفیكى راسته‌قینه‌. چون مروف گیانداریكى ئازاده‌ و بوخوى فكر و بیرى هه‌یه‌ و تواناى بریاردانه‌. و جارى وا هه‌یه‌ بو به‌رگریى كردن له‌ ئامانجیك مردن هه‌ڵده‌بژیریت و له‌ راستى دا ئازادى مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ كه‌ كیشه‌ى له‌سه‌ره‌ و هه‌ر تاقمیكی سیاسى به‌ شیوه‌یه‌كى تایبه‌تى تیى ده‌گات. و له‌میژه‌ به‌ دریژاى میژو، خوین ده‌رژیت له‌ دووبه‌ركى بیرو باوه‌ر و چینه‌كاندا و پیاوكوژانى هه‌موو لاییه‌كانیش به‌ ناوى ئازادى له‌ ژیر ئالاى ئازادیدا خه‌ڵكیان كوشتووه‌.
    بو هه‌موومان زور رونه‌ كه‌ ماوه‌ى سی ساڵه‌ كومارى ئیسلامى ئیران بو جنیوسایدى كردنى به‌رهه‌ڵستكارانى ئیرانى له‌ ریگه‌ى تیرور و به‌ندكردن و ئیعدام، بو سه‌قامگیرى كردنى سیاسه‌تى كوماری ئیسلامى كه‌ له‌ سه‌ر پرانسیپ ئاپارتایت دامه‌زراوه‌ به‌رده‌وامه‌. به‌لام كاك عومه‌ر پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كى یاسا دیالیكتیكیه‌كانى ماده‌ى هیناوه‌ته‌ كایه‌وه‌؟ مه‌گه‌ر هه‌موو یاسا و مافیك پیویستى به‌ یاسا دانه‌ریك نیه‌؟ خو ئه‌گه‌ر دان به‌ یاساى شدا نه‌نیین ئه‌وا بناغه‌ى هه‌موو ئایدیولوژیایك ده‌روخیت. كه‌وابوو یاسا و مافى مروف بو هه‌مووانه‌. به‌لام من ئه‌م مافه‌ و یاسایه‌ له‌ ناو حزبه‌كه‌ى ئیوه‌دا نابینم. بو نموونه‌: چه‌ند مانگ پیش ئیستا چه‌ند پیشمه‌رگه‌ى ئیوه‌ به‌هوى شه‌ر و پیكدادان له‌گه‌ڵ هیزه‌كانى كومارى ئیسلامى ئیران گیانیان له‌ ده‌ست دا، و یان ئیعدام كران وه‌ك ئیحسان فتاحیان و یان شیركو موعاره‌فى كه‌ له‌ ئاستانه‌ى ئیعدامدایه‌.
   بوچى ئه‌و پیشمه‌رگانه‌ى كه‌ له‌ شه‌ر و پیكدادان له‌گه‌ڵ هیزه‌كانى كومارى ئیسلامى به‌ سه‌رپه‌رستى موحه‌مه‌دى مه‌حممه‌دى ناسراو به‌ (حه‌مه‌ گاوو كوش) كه‌ له‌م شه‌ره‌ نابه‌رانبه‌ره‌دا، موحه‌مه‌دى مه‌حممه‌دى له‌گه‌ڵ (5) هاورى ترى گیانیان له‌ ده‌ستدا و یان له‌ شه‌ر و پیكدادانیكى تردا به‌ سه‌رپرستى خه‌لیل فتاحى ناسراو به‌(خه‌لیله‌ سور) كه‌ له‌گه‌ڵ (5)هاورى خوى به‌ سه‌ختى بریندار بوون و برینداره‌كان به‌ شپرزه‌یى ده‌ستان كه‌وت. و له‌ میدیاكانى خوتان شه‌و و روژ بوه‌ به‌ هه‌والى سه‌ر‌ راگه‌یاندنه‌كانتان. و هه‌ر جاریك به‌ هه‌ست و سوزى مروفانه‌ له‌ كاناله‌كانتان باس ده‌كرا. دیاره‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ لاى هه‌موو ئینسانیكى مروف خوشه‌ویست دڵته‌زینه‌. به‌لام له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌ سه‌رده‌مى رینسانسى پینوسه‌، كى له‌م كاره‌ساته‌ دڵته‌زینه‌دا به‌رپرسیاره‌. و بوچى به‌ هه‌مان شیوه‌ راگه‌یاندنه‌كان و میدیا كوردیه‌كان باسى ئه‌و كه‌سانه‌ ناكه‌ن كه‌ له‌ ناو مقه‌ره‌كانى ئیوه‌ خویان كوشتووه‌ و كه‌سیش نایزانى و نابى بزانى كه‌ هوى كوشتنى ئه‌مانه‌ چى بوون.
    بو نموونه‌: تاهیرى مه‌حمودى خه‌ڵكى شارى (بانه‌) و عومه‌رى سالحیان خه‌ڵكى(مریوان) و ئیسلام نسیریان ناسراو به‌ (هه‌ژار) و خه‌ڵكى (سنه‌) كه‌ له‌ ناو مه‌قه‌ره‌كانى ئیوه‌ كوتاییان به‌ ژیانى خویان هیناوه‌. و یان ئایت موزه‌فه‌رى به‌ ده‌ستى فرشاد ئه‌سه‌دى تیرور ده‌كرى كه‌ دوو هاورى پیشمه‌رگه‌ى ئیوه‌ بوون  و ئیستا فه‌رشاد له‌ چیاكانى قندیل خوى حشارداوه‌. جا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌م گه‌نجانه‌ مروف نه‌بوون و روڵه‌ى كورد نه‌بوون؟ و بو له‌ ئاستى میدیاكاندا ناویان كویر بووه‌.
    كاك عومه‌ر له‌ ئه‌خیردا ئه‌ڵیم، له‌ راستىدا پارته‌ سیاسیه‌كانى كومونیست و سوسیالیزم و ماركسیزم و چه‌پ (به‌ چه‌پى سوننه‌تى و مودرن)ى روژهه‌لاتى كوردستان ناتوانن ئه‌و ئه‌ركانانه‌ پیاده‌ بكه‌ن كه‌ دیموكراتى پیویستى پییه‌تى. و ریژه‌ى ئومیدى زور زور كه‌مه‌ كه‌ ئه‌م ره‌وته‌ به‌ هه‌مووجوره‌ بیر و باوه‌ریكى جوراوجور بتوانى مه‌رجه‌كانى كومه‌ڵگایه‌كى ئازاد قبوڵ بكه‌ن تا ببیته‌ هوكاریك بو بنیادى دیموكراتى له‌ كوردستاندا. جا كاك عومه‌ر و هاوریانى به‌ریزى كاك عومه‌ر له‌سه‌ر تیبینیه‌كانم من بڵگه‌ى باش و رونم به‌ ده‌سته‌ و له‌ كاتى پیویستدا ئه‌توانم ئاماژه‌یان پی بكه‌م.

    به‌ سوپاسه‌وه

‌ نادر له‌ روژهه‌لاتى كوردستان

آخرین مطالب ارسال شده
:: آواره جلالی، دستاورد جدید تیشک تی وی
:: برخورد منافقانه عضو دفتر سیاسی اتحادیه میهنی کردستان عراق
:: فساد درونی حزب دمکرات شماره 5 (کمال خضری)
:: بلاتکلیفی، استراتژی اصلی حزب دمکرات کردستان!
:: تلاشی نافرجام برای پیوندی نامیمون!
:: خطر اعدام علی ­اصغر سرمدی توسط سردمداران کومه له
:: نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ كاك عومه‌ر ئیلخانى زاده‌ و هاوڕێیه‌كانى
:: احسان فتاحیان تروریست یا فعال سیاسی ؟
:: حذف اظهارات آقای ناصر ایرانپور
:: فساد اخلاقی درونی حزب دمکرات شماره 4
:: لێره‌ خودا بوونی نی‌ یه‌! چرا و به چه دلیل
:: ناگفته هایی از فاجعه زندان دولتتو (شکنجه گاه حزب دمکرات کردستان)
:: سانسور خبری در حزب
:: 22 تیر یا یادبود قاسملو؟
:: خبر تکمیلی در خصوص درگیر شدن نیروهای کومله و دمکرات با سپاه
:: فوری - کشته شدن چند تن از اعضای حزب دمکرات کردستان ایران
:: فوری فوری درگیری تیم حزب دمکرات کردستان با نیروهای سپاه
:: شکستی دیگر در پرونده حزب دمکرات کردستان در آستانه 22 تیر
:: تغییر زمان پخش دیار و نادیار 2
:: حزب دمکرات کردستان، فساد درونی و رفتار تبعیض آمیز 2
:: زمان پخش سری دوم مجموعه تلویزیونی دیار و نادیار
:: پخش فیلم مستند دیار و نادیار 2
:: دیار و نادیار 2 بزودی از شبکه های سراسری
:: انتخابات و نقش حزب دمکرات کردستان ایران
:: حزب دمکرات و فساد درونی (شماره 3) :
:: اقدامات حزب دمکرات در تحقق حقوق اعضا و هوادارن خود
:: موضع حزب دمکرات کردستان در قبال انتخابات آتی ریاست جمهوری در ایران
:: راه اندازی طیف سوم در شمال عراق و نگرانی های حزب دمکرات کردستان
:: بمباران مواضع گروهک تروریست پژاک
:: عملیات تروریستی گروهک پژاک و شهادت 4 تن از هموطنانمان
Code And Design By : diarunadiar.com